$ژیاننامە$
- هەڤاڵ نەژاد عەباس #14-02-1989# لە باوکێکی باشووری و دایکێکی ڕۆژهەڵاتی لەدایک بووم.
$خوێندن$
- دەرچووی کۆلیژی یاسام (قانون).
$چالاکی$
- لەتەمەنی 13 ساڵی دەستم بەنووسین کردووە، لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەر وەک سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ڕۆژنامەوان کارم کردووه.
- چەند ساڵێکە لە بواری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کار دەکەم. دەستەی دامەزرێنەر ودەستەی بەڕێوەبەری (#ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج#) بووم، ڕێکخەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئەو ڕێکخراوە بووم و، سەرنووسەری ماڵپەڕی ئایندە بووم.
لەو ماوەیەی کە لە ڕێکخراوی ئایندە کارم کردووە، پشکم لە چەند دەستکەوتێکی باش هەبووە بۆ لاوانی کوردستان، کە لەگەڵ هاوڕێکانمدا کارمان لەسەر کردوون، گرنگترینیان:
1- هەڵمەتی 25 ساڵ، کە توانیمان یاسایەکی پەرلەمان بگۆڕین لە بەرژەوەندی گەنجان و، لە پێناو بەشداری زیاتری گەنجان لە سیاسەتدا. پێشتر لە تەمەنی 30 ساڵی ڕێگە دەدرا گەنجان خۆیان بپاڵێون بۆ ئەندامێتی پەرلەمان، بەهۆی پرۆژەکەی ئێمەوە کەم کرایەوە بۆ 25 ساڵ و ئێستا ژمارەیەک گەنج، بەهۆی ئەو یاسایەوە پەرلەمانتارن.
2- پرۆژەی سندوقی کۆمەکی گەنجان، کە قەرز بدرێتە گەنجانی بێکار و خاوەن بیرۆکەی کارکردن، ئەویش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراو، ئیستا بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقی دەدرێتە گەنجان بەقەرز، بۆ جێ بەجێکردنی پرۆژەکانیان.
- لە ماوەی کارکردنم لە بواری ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بەشداری چەندین خول و سەتان وۆرکشۆپ بووم و چەند بڕوانامەیەکم لەو بوارەدا وەرگرتووه. ئەندامی چەندین لیژنە بووم، کە لەسەر ئاستی ڕێکخراوەکانی کوردستان پێکهێنراون، بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان.
- لە ئێستادا پارێزەری یاساییم و ئەندامی ڕێکخراوی چاودێری #کوردۆساید#م. بەگوێرەی تواناش کاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەم.