رۆژنامەنووس و ئەندامی پارتی. ماوەیەکیش بریکاری #وەزارەتی ڕۆشنبیری# عێراق بوو. ڕۆژی #24-02-2019# بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.
دەرچوی زانکۆی بەغدابووە کولێژی یاسا و ڕامیاری ماستەری هەبووە لە زانکۆی سۆفیا لە 1986 تا 2001 بەرپرسی لقی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە لە ئەوروپا هەروەها دواتر بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەرەوەی حزبەکەی وەرگرتووە.
لە ساڵی 2002 تا 2003 بووەتە ڕاوێژکادی ڕۆژنامەی موئتەمەری زمان حاڵی ئوپوزسیونی عێراقی، ماوەیەکیش بەرپرسی چاپی ڕوژنامەی خەبات بووە.
ماوەیەک بەرێوەبەری ڕوژنامەی التآخي بووە لە بەغدا. نووسەر و شاعیر بووە، چەندەها کتێب و قەسیدەی هەبووە بە زمانی عەرەبی و جگە لە زمانی دایک، عەرەبی و ڕوسی و ئەڵمانی و ئینگلیزی و ئیسپانی و فارسی زانیوە لە سەرەتای ڕۆیشتنی بۆ ئەوروپا کاربەدەست بووە و وەک کادر و نوێنەری دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان.[1][2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,044 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!