سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و بەرگریکاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوکاری ڕێکخراوی پەیمانگای ڕۆژنامەنووسانی جەنگ و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
میترۆ بە پێی یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوە و مۆڵەتی ڕەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەریەک لە ڕێکخراوەکانی پەیمانگای ڕۆژنامەنووسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و ڕێکخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Internews، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، لە ڕێی پڕۆژەوە، پاڵپشتی کردووە.
سەنتەری میترۆ چاودێری جێبەجێکردنی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵی 2007 و یاسای ژمارە (11)ی مافی دەسکەتنی زانیاری دەکات، هەروەها چاودێری مامەڵەی حکومەت لەگەڵ ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادییە ڕۆژنامەنووسییەکان، لەگەڵ حکومەت و ڕێکخراوەکان کاردەکات بە ئامانجی کارکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو مافانە.
میترۆ نوێنەرایەتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و هەندێک پایتەختی ئەوروپا هەیە.
میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ئێراقی کاردەکات.
سەنتەر تۆڕێکی هەیە زیاتر لە سەد 100 خۆبەخش لە سەرجەم شارەکانی کوردستان کاری تێدا دەکەن.
سەنتەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ڕێگەی دەرکردنی بەیاننامەی گردبوونەوەی هاوپشتی و نارەزایەتی و خۆپیشاندان کار بۆ فراوانکردنی مافی زانین و ڕۆژنامەنووسی دەکات.
$دامەزرێنەران$
شەهیدی ڕۆژنامەنووس عەمار ئەلشابەندەر، پارێزەر ڕازاو شەریف، ڕۆژنامەنووس #هیوا عوسمان#، ڕۆژنامەنووس #توانا عوسمان#، ڕۆژنامەنووس #ڕەحمان غەریب#.
لە ساڵی 2009 تا 2018 لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە هەر یەک لە پارێزەر ڕازاو شەریف، مەریوان حەمە سەعید، #ئاوات عەلی#، ڕەحمان غەریب، #دیاری محەمەد#، بوونە بە بەڕێوەبەری سەنتەر.
$پەیام$
ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی زانیاری پێگەی بنەڕەتی سیستمی دیموکراسی و فرەیی و مافەکانی مرۆڤە.
$ئامانج$
چەسپاندنی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، فراونکردنی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی دەربازبوون لە سزا لەو تاوانانەی بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدەرێن، بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی، بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە چەسپاندنی پرەنسیپەکانی یەکسانی.
سەنتەر بەرگری لە مافەکانی گەیشتین و پێدانی زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان و مافی ڕادەربڕین دەکات، لە بەردەم دادگاکان بەرگری لەو مافانە دەکات.
میترۆ ساڵانە ڕاپۆرتێک یان زیاتر دەردەکات، تیایدا ئەو پێشێلکارییانە تۆمار دەکات کە بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێن، هەروەها خۆپیشاندان و گربوونەوە دژ بەو پێشێلکارییانە ڕێکدەخات. ورکشۆپ و مێزگرد و کۆنگرەی ڕۆژژنامەنووسی بۆ پاراستنی ئازادی بیروڕا و مافەکانی مرۆڤ، ئەنجامدەدات.
$سپۆنسەر$
پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS و داهاتی ڕیکلام.
ڕێکخراوی Intenews ئەمریکایی.
$پڕۆژە جێبەجێکراوەکان$
پڕۆژەی هۆشیاری یاسایی بە پاڵپشتی (IWPR) ساڵی 2010.
پڕۆژەی هۆشیاری یاسایی بۆ هێزەکانی ناوخۆ بە پاڵپشتی (IWPR) ساڵی 2010.
پڕۆژەی میترۆ میدیا بە پاڵپشتی (NPA) ساڵی2013.
پڕۆژەی ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان بە هاوکاری ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەنووسییەکان JFO و پاڵپشتی (NPA) نەرویژی ساڵی 2013.
پڕۆژەی بەرگری ڕۆژنامەنووسان لەو ناوچەکانی جەنگ، لەگەڵ ڕێکخراوی بانگەوازی ژنیڤ (GENEVA CALL) 2015.
پڕۆژەی چاودێری پێشێلکارییەکان لەسەر ئاستی ئێراق بە هاوکاری سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان لە ئێراق (NUIL) ساڵی 2017.
پڕۆژەی ئاساییشی دیجیتاڵی بە هاوکاری پاڵپشتی سەنتەری خەلیج بۆ مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Gulf Centre for) ساڵەکانی 2015-2016-2017.
پڕۆژەی دەنگەکانمان بە هاوبەشی ڕێکخراوی Internews ئەمریکایی 2019 تا 2022 بەردەوام دەبێت.
پڕۆژەی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسانی پێکهاتەکانی 2019 بۆ 2020 بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
پرۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سووری لە هەرێمی کوردستان 2020-2021، بە هاوکاری ڕۆێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی چاودێری میدیا بۆ لە ڕوماڵکردنی پرسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی IMS 2020 .
پڕۆژەی چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق 2021 بە هاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی چاودێریکردنی میدیای کوردی لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق 2021 لە چۆنییەتی ڕوماڵکردنیان و بەشداری ژنان و گەنجان، ئاستی بڵاوکردنەوەی وتاری ڕق وکینە بە هاوکاری ڕۆێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی پاڵپشتی یاسای بۆ ڕۆژنامەنووسان 2021 بە هاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسان لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لە پرسی ئاوارەکان لە کاتی پێکدادانە چەکدارییەکاندا، لەگەڵ ڕێکخراوی بانگەوازی ژنێف 2021.
$ئەندامیەتی$
ئەندامی کۆنگرەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ 2014 لە تونس
ئەندامی کۆنگرەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ2015 لە ئەستەنبوڵ
ئەندامی کۆنگرەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ 2018 لە بەیرووت
ئەندامی کۆنگرەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ 2021 لە ئەستەنبوڵ
هاوبەشی ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS).
هاوبەشی ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەنووسییەکان (JFO) و سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسان لە ئێراق.
ئەندامی هاوپەیمانی ئینسان ئەردن 2018 بۆ نووسینی ڕاپۆرتەکانی (UPR).
هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) سەنتەری گەشەپێدانی دیموکراسییەت و مافی مرۆڤ (DHRD) لە هەرێمی کوردستان.
2019 بوو بە شەریکی ڕێکخراوی ئەنترنیوزی ئەرمریکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەش لەسەر ئاستی ئێراق
$خەڵاتەکان$
خەڵاتی #سۆرانی مامە حەمە# بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسی 2014 #سلێمانی#.
خەڵاتی هادی ئەلمەهدی بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسی 2015 بەغدا.
خەڵاتی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ 2018 بەغدا.
خەڵاتی ودات حسێن بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسی 2018 #دهۆک#.
میترۆ دەیان خەڵاتی ڕێزڵێنانی پێ بەخشراوە.
$چاپکراوەکان$
11راپۆرتی ساڵانە سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنووسی 2011 بۆ 2020 .
گۆڤاری ژن بە پاڵپشتی IMS.
ڕاپۆرتی سەبارەت بە ڕۆژنامەگەری کوردستانی بە پاڵپشتی NPA.
ڕاپۆرتی بارودۆخی ڕۆژنامەگەری #کەرکووک# 2016 بە پاڵپشتی IMS.
ڕاپرسی سەبارەت بە مافی زانیاری لە کەرکووک 2017 بە پاڵپشتی IMS.
ڕاپۆرتی چاودێری وتاری ڕق و کینە لە وتاری مامۆستایانی ئایینی 2014.
ڕاپۆرتی چاودێری وێنەی ژن لە میدیای کوردستانی 2015 بە پاڵپشتی ASUDA.
ڕاپرسی لەسەر ئاستی کوردستان سەبارەت بە مافی زانیاری 2016 بە پاڵپشتی IMS.
لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری سەبارەت بە یاسای مافی زانیاری 2017 بە پاڵپشتی IMS.
نامیلکەی ڕاپرسی مافی زانیاری لە دهۆک 2018 بە پاڵپشتی IMS.
نامیلکەی (پڵنگی سەر کاغەز) بە هاوبەشی ڕێکخراوی CDO 2019
ڕێبەری ڕۆژنامەوانیی مۆبایل 2020
میدیا و بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتی 2020. [1]
$پەیوەندی$
ناونیشان: باشووری کوردستان -سلێمانی -گەڕەکی شۆڕش -بازاڕی زارا -نهۆمی 4
=KTML_Tel_Type_Mobile=سەرۆکی سەنتەر: =KTML_Tel_Begin=009647701523300=KTML_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile=بەڕێوەبەری سەنتەر: =KTML_Tel_Begin=009647700004147=KTML_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile=پەیوەندییەکانی دەرەوە: =KTML_Tel_Begin=009647701528887=KTML_End=
=KTML_Email_Begin=metrocenter2009@gmail.com=KTML_Email_Between=ئیمێڵی سەنتەری میترۆ=KTML_Email_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.metroo.org/default.aspx=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی سەنتەری میترۆ=KTML_Link_External_End=