شارەدێی پیرەمەگروون یەکێکە لە شەش شارەدێی شارۆچکەی #دوکان# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی پیرەمەگروون لە ساڵی 2023 دا (50٬231)کەسە.
$ناو$
ناوی ئەم شارەدێیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی پیرەمەگرونە، ئەم شارەدێیەش مێژوویەکی کۆنی نییە لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وەک ئۆردووگای زۆرەملێ درووستکراو بە ناوی چیای پیرەمەگروونەوە ناونرا.
پیر، لە کوردەواریدا بە کەسێک وتراوە کە وەکوو دەمڕاست یان سەرگەورە و ڕابەری ئایینی دەوری بینیووە، ئیتر لەسەر ھەر بیروباوەڕێک یان ئایینێک بووبێت. دەوترێت کە (پیر عومەر گورون) پیرێکی یارسانیی بووە و مەزارەکەی لەسەر چیاکەیە نزیک گوندی زێوێ. برای (پیر مەنسوورە) کە مەزارەکەی لە گەڕەکی پیرمەسووری سلێمانییە (پیرمەسوور لە پیر منصور وەرگیراوە).
کۆنترین ناوی چیای پیرەمەگرون، (کینپە/کینیا)یە، لە بنچینەدا لۆلۆبییەکان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە ئەو ناوەیان لێ ناوە. لە (داستانی گلگامێش)دا ئاماژە بۆ چیاکە کراوە، کە لە کاتی لافاوە گەورەکەدا کەشتییەکەی نووح بە ھەموو سەرنشینەکانییەوە بەو چیایەوە گیرساوەتەوە. ھەرچەندە ھەندێک ڕایان وایە کە کەشتییەکەی نووح لەسەر چیای جودی گیرساوەتەوە نەک پیرەمەگرون. ئەوان بە چیای (نیمۆش) ناویان بردووە، نیمۆش ئەو ناوەیە کە لە بابلیدا بۆ ناوە ڕەسەنەکەی (کینپە) دانراوە.
$جوگرافیا$
شارەدێی پیرەمەگروون ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە شارەدێی #سوورداش#، لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #بازیان#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #بەکرەجۆ#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی سوورداش و شارەدێی #ئاغجەلەر#.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (372کم2)ە لە (20٫87٪) شارۆچکەی دووکان پێکدەھێنێت، و لە (1٫84٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەمە) لە شەش شارەدێی شارۆچکەی دووکاندا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (یەکەمە) لە شەش شارەدێی شارۆچکەی دووکان.
$مێژوو$
شارەدێی پیرەمەگروون مێژوویەکی کۆنی نییە لە 15-01-2005 دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی 47 گوند و کەرت لە ھەردوو شارەدێی سوورداش و شارەدێی بەکرەجۆ. ناوەندەکەشی شارەدێی پیرەمەگرونە.