بە یەکێک لە چالاکترین ئافرەتە شانۆکارەکانی کورد ئەژمار دەکرێت، هەروەها چەندین کاری شانۆیی بە تەنیا لە کوردستان و ئەوروپا پێشکەش کردووە.
ناوی تەواوی (تەلار جەمال خدر) ە، ساڵی 1972 لە گەڕەکی قولەی شاری #ڕانیە# لەدایک بووە، ساڵی 1985 لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بووە دەستی بەکاری هونەری کردووە بە شانۆگەریەکی منداڵان بەناوی (چۆلەکەکان) ، ساڵی 1988 و 1989 لە #رانیە# بەشداری کردووە لە شانۆگەری (نالی خەونێکی ئەرخەوانی- شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە) ، دەرچووی پەیمانگایی هونەرە جوانەکانی #سلێمانی#یە 1994، ساڵێک مامۆستای بەشی شانۆیی پەیمانگایی هونەرە جوانەکانی #هەولێر# بووە، لە ساڵی 1996وە لە تاراوگە دەژی و لەوی زۆرتر و پڕۆفیشناڵ تر بەردەوام بووە، لە دوو گرووپی شانۆی سوید و تیپی شانۆیی ئارارات کاری کردووە و ئەندامە، لە ناسراوترین بەرهەمەکانی (مەرگ و کچ- دایکە ئازاکە- کورسییەکان- ژنەکەی ئەو ماڵە- خاڵە ڤانیا- میدیا- بەردی سەبوری) وچەندانی تر، لە سوید (فیلمی هیوا- درامای وەرشەی خێزانی) ، لە کوردستان (ئاکامی نەهێنیەکان- پەناگایی هیوا) ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێ دراوە، 1989لە شانۆگەری شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە،
بەرهەمەکانی: (چۆلەکەکان 1985) (نالی و خەونێکی ئەرخەوانی 1988) (شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە 1989) (شا ژنی یاخی بووەکان) (شوورای چین) (دایکە تازەکە) (کورسییەکان) (سەمای ڤێتنامی) (ژووری ژمارە 6) (ماسییە ڕەشە بچکۆڵەکە) (دارستانی بەختیاری) (مەرگ و کچ) (فیلمی سینەمایی- هیوا) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,584 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!