ناو: مارف
نازناو: مارف خەزنەدار
ناوی باوک: عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا ڕەسوڵ ئاغا خەزنەدار
شاری لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-11-1930#
شاری کۆچی دوایی: شاری هەولێر
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #25-10-2010#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا ڕەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە ڕێکەوتی 01-11-1930 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر و ئامادەیی لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی #سلێمانی#یە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەو کاتە تا ساڵی 1957.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10248/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=مارف خەزنەدار=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10248/0009.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا و بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەستهێنا و بووە مامۆستای زمانی عەرەبی. لە ئاداری (1960) پەیوەندیی بە البعثة العلمیة العراقیة کرد و بۆ ماوەی نۆ مانگ بوو بەخوێندکار لە مۆسکۆ، پاشان لە شاری سانت پترسبۆرگ نیشتەجێبووبووە خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی لێکۆڵینەوەی کوردی لە پەیمانگای دیراساتی ڕۆژهەڵات سەر بەئەکادیمیای زانستی ڕووسیا و بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، لە کۆلێژی ڕۆژهەڵات لە زانکۆی سانت پترسبۆرگ بڕوانامەی دکتۆرای بەکۆی دەنگی لیژنەی گفتوگۆ بەدەستهێنا لە ساڵی (1963).
ساڵی (1968) بووە مامۆستا لە بەشی کوردی زانکۆی بەغدا و هەڵبژێردرا بە سەرۆکی ئەو بەشەو تیایدا بەردەوامبوو.
لە (1973) دا ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەری وەرگرت.
لە (1979) دا ناونیشانی مامۆستای بەپلەی پڕۆفیسۆر وەرگرت.
ساڵی (1973) بەشی کوردیی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی #بەغدا# دامەزراند.
لە دوایین وێستگەی ژیانی ئەکادیمی، لە ساڵی (1981) لە بەشی کوردی زانکۆی بەغدا خانەنشین دەبێت.
وەکوو نووسەر و سەرنووسەر لە چەند گۆڤار و ڕۆژنامەیەکدا کاری کردووە.
(32) پەرتووکی چاپکراوی هەیە لەنووسین و وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەو بواری خوێندن، لەگرنگترین ئەو چاپکراوانە مێژووی ئەدەبی کوردییە، کە لەحەوت بەگ پێکهاتووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراق بووە.
لە ساڵی (1960) ەوە ئەندامی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی جیهان بووە.
ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە.
لە 25-10-2010 لە هەولێر بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد. [1]