سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ #سلێمانی#/ #کانیسکان#)، ئەندامی ڕێکخراوی #پێشمەرگە#ی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (#21-12-1976#)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (#09-01-1977#)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (#15-01-1977#)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (#03-04-1977#)دا لە هەیئە خاسەی کەرکووک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (#فەرەیدون عەبدولقادر# عەبدوڵڵا، محەمەد حوسێن غەفور و یاسین محەمەد حەسەن) لە شەوی (16/17-05-1977)دا لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراوە؛ سەرچاوە: (#دەرسیم دیبەگەیی#، ئازارە شاردراوەکان یاداشتی زیندان، ل643).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,498 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!