پیویستییەکانی:
1 کوپ نیسک
1 کوپ برنج
2 سەلک پیاز
خوێ
درووستکردنی:
1-نیسکەکە باش پاک دەکرێت و دەشۆرێتەوە ئینجا دەکرێتە ئاوەوەو لەسەر ئاگر دادەنرێت.
2-برنجەکە دەشۆرێتەوەو دەکرێت بەسەر نیسکەکەدا وازیان لێدەهێنرێت تا پێدەگات وەخوێکەشی تێدەکرێت.
3-ڕۆنەکە گەرم دەکرێت وەپیازەکەی تێدا سوور دەکرێتەوە.
4-ڕۆنە قرچاوەکە دەکرێت بەسەر نیسکەکەداو دەخرێتە سەر ئاگرێکی هێواش بۆ چەند دەقیقەیەک.
5-دەکرێتە قاپێکەوەو پیازەکە دەکرێت بەسەریداو پێشکەش دەکرێت.
تێبینی/ دەتوانرێت سەرەتا ڕۆنو پیازەکەی بۆ سووربکەیتەوە ودواتر ئاو نیسکو برنجەکەی تێبکەیت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,254 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!