خەندان، سۆران کەریم
لە ماوەی ساڵی سیانزە ڕابردوودا لە سنووری #گەرمیان#، لە بەرامبەر گیان لەدەستدانی دوو هەزار و (849) کەسدا، لەدایکبوونی (52) هەزار و (585) منداڵ تۆمارکراوەو ساڵ بەساڵیش ڕێژەی مردن لە سنوورەکەدا، زیادیکردووە.
بەپێی ئامارێکی نووسینگەی مردنو لە دایکبوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە سەرەتای ساڵی (2000)ەوە تا کۆتایی ساڵی 2013 لە سنووری گەرمیان، دوو هەزار (849) کەس گیانیان لەدەستداوە، بەرێژەی گیانلەدەستدانی (219) کەس لە ساڵێکدا.
بەپێی ئامارەکە، کە وێنەیەکی دراوەتە خەندان، تەنها لە ساڵی 2009 دا، دە هێندەی ساڵی 2000 گیان لەدەستدان تۆمار کراوە کە لە ساڵی 2000دا ژمارەی گیان لەدەستدان (59) کەس بووە، بەڵام لە ساڵی 2009دا بەرزبووەتەوە بۆ (590) کەس، هاوکات ژمارەی مردن ساڵ بە ساڵ ڕووی لە زیادبوون کردووە، تەنها لە ساڵی 2012دا نەبێت کە ژمارەی مردن لە چاو ساڵی پێشووتردا، زیاتر لە سەدا (50) کەمی کردووە.
هەر لەو ماوەیەدا، واتا لە ساڵی 2000ەوە تا کۆتایی ساڵی 2012 لە سنووری گەرمیان (52) هەزار و (585) منداڵ لەدایکبوون.
ژمارەی ساڵانەی لە دایکبوونی منداڵان لە سنووری گەرمیان لە ماوەی سیانزە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی (4045) منداڵ لە ساڵێکدا بووە، بە شێوەیەک کە لە ساڵی 2000دا (4069) منداڵ لە دایکبووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2012 دا (3700) منداڵ لە دایک بوون.[1]
#26-03-2013#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,810 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!