ناو: ئەڤین
نازناو: ئەڤین هروری
ناوی باوک: تاهیر ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار ئەڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو بە (ئەڤین هروری)، ساڵی 1990 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووه، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و کراوەتە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەڤین هروری ساڵی 1974 لە دهۆک لەدایکبوو. ساڵی 2008 بەکالۆریۆسی یاسای لە بەشی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەی وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە. ساڵی 1990 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و وەکوو کادیر لە ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە. ساڵی 2007 کراوەتە بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆکی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان#.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و کراوەتە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,042 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!