خەندان- سۆران کەریم
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، چەند ڕووداو تاوانێک تۆمارکراون، کە لەسەر یەک کوشتن 16 کەس دەستگیرکراون.
مقەدەم حەسەن محەمەد ساڵح، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی گەرمیان، بە خەندان_ی ڕاگەیاند :" لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا، لە سنووری قەزای کەلار یەک حاڵەتی کوشتن لە ناوچەی گەشتیاری قولەبەرز ڕوویداو لەسەر ئه و ڕووداوەش 16 کەس دەستگیرکراون".
ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوکات یەک حاڵەتی دزیکردن هەبووە لە گەڕەکی حەمرین_ی شاری کەلار کە تیایدا بڕی پێنج هەزار و 500 دۆلار لەگەڵ 10 ملیۆن و500 هەزار دینار دزراوە، لەسەر ئه و تاوانەش کەسێک دەستگرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، وتیشی :" یەک حاڵەتی هاتوچۆش تۆمارکراوە کە له و ڕووداوەشدا دوو کەس برینداربوون".
لە قەزای خانەقین، یەک حاڵەتی شەڕکردن هەبووە و تیایدا چەک بەکارهێنراوە، به و هۆیەشەوە کەسێک دەستگیرکراوە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆشدا لە جۆری وەرگەڕان سێ کەس برینداربوون.
مقەدەم حەسەن، ڕوونشیکردەوە، لە قەزای کفری ماڵێک سووتاوە و به و هۆیەشەوە منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی گەرمیان، وتیشی :" بەڵام خۆشبەختانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ له و سێ ڕۆژەی جەژنی نەورۆزدا، هیچ حاڵەتێک یان ڕووداوێکی نەخوازراو لە لایەن پۆلیسەوە تۆمار نەکراوە".
- 24-03-2014
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,222 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!