لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە قسە دروستکردن بەناوی گۆران و نەوشیروان مستەفا عەلی حمە ساڵح لێره و لەوێ قسەی ئەوە دەکرێت کە گۆڕان ڕازی بووە ویلایەتی مەسعود بارزانی بەم شێوەی ئێستای کە لە پۆستی سەرۆکی هەرێم درێژبکاتەوه و کاک نەوشیروان ئەمەی پێوتوون. بەدڵنیایەوە ئەمە ڕاست نییە، ئه و کارە نایاساییەی لە 2013 دا، بەڕێوەچوو بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم قابیلی دوو بارە بوونەوە نیه و بە خیانەت لە دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی دەزانین. ئەوەش دەڵێت کاک مەسعود بەنیاز نیە ببێتەوە سەرۆکی هەرێم و گۆڕان پێی باشە ببێت !! کاک مەسعود، کارێکی باش دەکات نایەوێت ببێتەوە سەرۆکی هەرێم و هیوادارین ئەم نیەتەی کەهەیەتی وەک باس دەکرێت بێتە کردار، بە دڵنیایی تەکلیف لە کەسیش ناکەین ببێتە سەرۆکی هەرێم. هەموو لایەکیش دڵنیابن یاسا شکێنی بۆکەس ناکەین و تەنیا لە خەمی سیستمێکی حوکمڕانیداین، کە دیموکراسی بەرهەمبهێنێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,922 جار هاتیە دیتن