رەهێل سەمەد
وتەبێژی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتی ئێستا دوو هەزار و 302 ڕێکخراوی ناحکومی ناوخۆ و بیانی و عیراقی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و 258 ڕێکخراوی تریش داواکاریان پێشکەشکردووە، بەڵام پرۆسەی تۆکارکردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تا مانگی شەشی ئەمساڵ وەستێندراوە.
ئارام سەعدی وتەبێژی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کوردستان بەخەندانی ڕاگەیاند:"
لە ئێستادا ژمارەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ژمارەیان بەرزبووەتەوە بۆ 2302 ڕێکخراو و له و ڕێژەیەشدا 142 ڕێکخراوی نێودەوڵەتین و 52 ڕێکخراویش عێراقین و 27 تۆڕی ڕێکخراوەکانیش تۆمارکراون و 212 ڕێکخراویش ئەوانەن کە پێش دەرچوونی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2011 هەبوون و هاتوون خۆیان لەگەڵ یاساکە لە فەرمانگە گونجاندووە، جگە لەوەش 258 دۆسێمان لەبەردەستدایە کە خەریکی پێداچونەوەین بۆیان کە بۆ تۆمارکردن پێشکەشی فەرمانگە کراون".
ئارام سەعدی وتیشی:" بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری ناوخۆی فەرمانگە، تایبەت بە تۆماری ڕێکخراوەکان، لە ئێستادا پرۆسەی تۆمارمان بۆ مانگی تەمموز وەستاوە، تا بتوانین هەندێک ڕێوشوێنی تایبەت هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارە ناوخۆییەکان و تۆماری ڕێکخراوەکان بیگرینەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوەکانی پرۆسەی بە ئۆنلاینکردنی پرۆسەی تۆمار بەردەوامە تا لە ئاییندەیەکی نزیکدا بکەوێتەکار".
لەبارەی بودجەی ڕێکخراوەکان، وتەبێژی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وتی:" ئه و قەیرانە زۆر کاری کردووەتە سەر کاری ڕێکخراوەیی و تەنانەت خودی فەرمانگەش، بەدەر نییە لە گرفتە سلبیەکانی ئه و قەیرانە، بەڵام ئەوە تا ڕادەیەک فاکتەرێکی باش بوو تا فەرمانگە وەک لایەنێکی بەرپرسی حکومیی و ڕێکخراوەکان وەک کەرتێکی گرنگ لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنی بتوانین لەرێگەی ئه و قەیرانە داراییەوە بەخۆماندا بچینەوە تا بتوانین شێوەی جیاواز هەنگاو هەڵبنێن بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانمان، بەتایبەت ستراتیژی پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکان".
- 08-04-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,086 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!