- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا داعش 100 خانووی کاکەییەکانی تەقاندۆتەوە.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە ڕزگارکردنی 4 گوند و 6 گوندی چووکیان ڕاگەیاند کە دەکەونە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلوک.
- وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت، کە شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو نارنجۆکێکیان هەڵداوەتە ماڵێکی نیشتەجێی قەزای خورماتوو و بەهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵی برینداربوون.
- لە بەرەی شلو لە ناوچەی شنگال چەکدارانی داعش دوو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هەردوو هێرشەکە تێکشکێندران.
- وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە ئاگرێکی زۆر بەرفراوان لە گوندێکی سەر بە قەزای پێنجوێن کەوتۆتەوە، داواش لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات بچن بە هانای هێزەکانی پۆلیسی دارستانەوە، بۆئەوەی ئاگرەکە کۆنمتڕۆڵ بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,236 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!