کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,901
وێنە
  124,339
پەرتوک PDF
  22,118
فایلێن پەیوەندیدار
  126,288
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,190
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   رێژە 
274,453
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح
پول: بەلگەنامە
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح
بەلگەنامە

بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح
بەلگەنامە

بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان
لە سەردەمی گۆڕانگاریەکانی ڕۆژهەڵات، لە ساتی دەرفەت و هەڕەشە بۆ کوردستان، لەکاتی چاوەڕوانی ڕەوای خەڵک بۆ ژیانێکی ئاسوودە و ئازاد، حوکمڕانی کوردستان دووچاری کێشەی بنەڕەتی بۆتەوە. لە دووای 24 سال، سەرەڕای دەسکەوت و پێشکەوتنی گەورە، کۆمەڵێ کێشەی کەڵەکە بووی ساڵ دووای ساڵ، و پاشماوەکانی شەڕی ناوخۆ، بوونەتە هۆکاری قەیرانێکی سیاسی، قەیرانێکی ئابووری سەخت، هەڕەشەی سەربازی و ئەمنی قەومی چارەنوسساز کە بە کۆیان لە قەیرانی بنەڕەتی سیستەم و بڕیاڕی حوکمڕانی کوردستان چڕبۆتەوە.
باری سیاسی ئاڵۆز و ململانیی ژێر بە ژێری نێوان بەناو هاوپەیمانەکانی حوکمڕان، تێڕوانینی ناکۆک لەسەر پرسەکانی ئەمنی قەومی، چ دەربارەی عیراق، چ دەربارەی کوردی باکور و ڕۆژئاوا، چ پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا، پرسی مافی چارەنووس، هەڕەشەی لەتکردنەوەی حکومەتی کوردستان و بگرە هەڕەشەی شەڕی ناوخۆش، مشتێکن لە خەرواری دەرهاوێشتەکانی قەیرانی سیاسی کوردستان.
لە بەرنامە و هیوای ئاوەدانی و گەشەسەندنی ئابووری کوردستان و دڵنایی وەبەرهینان، وا ئێستا هاوڵاتیانی کوردستان کەوتوونەتە گێژاوی دڵەڕاوکێی بوون و نەبوونی مووچە، و تارمایی مایەپووجی کەرتی تایبەت و بانکەکان و ڕاوەستانی بازاڕ و کەسابەتی خەلک ئاماژەی قەیرانێکی ئابووری سەخت و مەترسیداری کوردستانە.
پێشمەرگە، بە خۆبەختکردن و ئازایەتی، و بە پشتیوانی هاوپەیمانان و ئێران و تاڕادەیەک عێراق، جوامێرانە و قارەمانانە بەرگری لە کوردستان دەکەن لە ڕووی هێرشی دڕندانەی داعش. تا ئێستا پێشمەرگە یەکگرتوو نیە، گیرۆدەی کێشەی شیرازەی فەرماندەییە. نەک نەبۆتە هێزێکی نیشتمانی، بەڵکە فرە فەرماندەیی و کێشەی لۆجیستی و مووچەی قوڵتر بۆتەوە. بێگومان ئەم کێشانە بوونەتە ڕێگر لەوەی پێشمەرگە سوودمەند بێت بە شێوەی گونجاوتر لە هاوکاری نێودەوڵەتی.
ئەم قەیرانەی حوکمڕانی گشتگیر و بنەڕەتیە و بۆتە مایە کێشەی ڕۆژانەی خەڵک و مەترسی بۆ خزمەتگوزاری و بژێویان، و تارماییشە لەسەر پرسە نەتەوەییەکان. کوردستان بەمجۆرە بەڕێوە ناچێت. بەردەوامبوونی وەزعی ئێستا بەرەو هەڵدێرمان دەبات. بە ڕوونی، بە کوردی بە کورتی، بەردەوامبوونی وەزعی ئێستا ناکرێ، بۆیە سیستەمی ئێستای حوکمڕانی کوردستان پێویستی بە پیاچوونەوە و ڕاستکردنەوە هەیە بە تایبەتی لەم قۆناغە کە پرسەکانی دەستوور و سەرۆکایەتی هەریم بوونەتە باس و پرسی ئیستا.
ناکرێ بە (سەفقە)ی ژێربەژێر، و سەودا و معامەلە، برابەشکردن و پیاچوونەوەی پشکەکان، پرسەکانی (سەرۆکایەتی هەریم) و سیستەمی حوکمڕانی بەڕێ بکرێت. پەردەپۆشکردن و ڕاییکردن تا سەر نابێت، و دادی بژێوی و کەسابەتی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنی قەومی و زامن کردنی بەرنامەی ئازادی کوردستان نادات.
بەرپرسیاریەتی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لە ئەستۆی پەرلەمان و هێزە سیاسیەکانە. چارەسەر بە ڕێکەوتنی سیاسی و یاسایی دەبێت بۆ ڕەواندنەوەی قەیرانی بژێوی و ئابووری هاوڵاتیان، بۆ یەکخستنەوەی بەڕاستی حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان، بۆ چەسپاندنی حکومەتی هاوڵاتی و ڕێزگرتن لە چەمکی دەستاودەستکردنی دەسەڵات. چارەسەر دەبێ نیشتمانی بێت، دوور بێت لە ئاماژە و دەستەواژەکانی دووبەرەکی و تاڵاوەکانی شەڕی ناوخۆ و دەبێت هەر لە سەر بنەمای پاراستنی یەکڕیزی گەل و یەکبوونی حوکمڕانی کوردستان بێت.
سەرۆک، سەرۆکی نیشتمانە، و ڕەمزی یەکبوونی گەلە. دەستوور چوارچێوەی پێکەوە ژیان و بەڕێوەبردنی جیاوازیەکان و حوکمڕانی وڵات و زامنکردنی مافی هاوڵاتیە. ئەم پرسە بۆ تاکە کەس و حیزب و لایەنێک نیە، بۆ زۆرینەیەکی ئاساییش دیاری ناکرێت. بۆیە پێویستە لەگەل هەموو جیاوازیەکان ئەم قەیرانەی ئێستا بە ئاڕاستەی قەیرانێکی قوڵتر و مەترسیدارتر نەبەین. پێویستە بە پەرۆشی بۆ گەل، بۆ ئایندەمان، ئەم پرۆسەیە، بەم جیاوازیانەوە، بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی ئاڕاستە بکەین و لە سایەی پەرلەمانەکەی خۆمان و بە ڕێکەوتنی هێزە سەرەکیەکان بسازێین لە سەر نەخشە ڕێگەی دەرباز بوون لە قەیرانی ئەمڕۆی حوکمڕانی کوردستان:
قۆناغی انتقالی (ئێستا بۆ 2017 کاتی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمان)
لە ئێستاوە تا کاتی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی کوردستان (دوو ساڵ تێپەر نەکات)، ڕێکەوتن لە سەر شێوازی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکیەکانی حوکمڕانی ئەمڕۆ، بە تایبەتیش:
پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
ئەمنی قەومی و پەیوەندیەکان، و بە تایبەتیش پەیوەندی نیوان هەریم و بەغدا.
چارەسەرکردنی باری ئابووری و بژێوی کۆمەلانی خەڵک.
چاکسازی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی سەربەخۆیی.
بۆ ئەم قۆناغە انتقالیە دەسەڵاتەکان، لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، ڕێکبخرێتەوە بۆ بەدیهینانی ئامانجەکانی سەرەوە و زەمینە سازی و ئامادەکاری پێویست بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمی پەرلەمانی دیمکراتی لە دووای هەڵبژاردنی 2017.
1. تخویلی دەسەڵات بە وەزیری پیشمەرکە و سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ڕیکخستنەوە هیزی پیشمەرگە و یەکخستنی لە دامەزراوەی نیشتمانی، وجێبەجیکردنی گۆڕانکاریە ئیداری و دارایی و عەسکەریە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە.
2. تخویلی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ یەکخستنەوەی دەزگاکانی ئاسایش لە دامەزراوەی نیشتمانی و جێبەجێکردنی گۆڕانکاریە پیویستەکان.
3. سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جیگرەکانیان لەگەڵ نوینەری لایەنە سەرەکیەکانی بەشداری حکومەت ئەنجومەنیک پێک دێنن بۆ ئەم قۆناغە انتقالیە بو تاوتوێیکردن و بڕیاڕدان لە سەر پرسە گرنگەکانی ئەمنی قەومی، بە تایبەتیش هەڵویست سەبارەت مافی چارەنووس و پەیوەندیەکان لە گەل عێراق، هەروەها پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا، و پارچەکانی تری کوردستان.
ئەم ئەنجومەنە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری، کار بکات بۆ پشتیوانی چاکسازی پێویست لە دەسەڵاتی دادوەری و چەسپاندن و پاراستنی سەربەخۆیی.
4. دامەزراندن و دەستبەکاربوونی سندوقی داهاتە نەوتیەکان، دامەزراندنی کۆمپانیاکانی (پشکنین و گەڕان) و (دۆزینەوە و بەرهەمهینان)، (گواستنەوە و دابەشکردن) و (فروشتن و هەناردەکردن) بە پیی یاسای نەوت و گازی کوردستان... و کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان بە پێی یاسا و کاراکردنی لیژنەی دەستەپاکی و پەیوەندیدارەکانی پەرلمان بۆ چاودیری کۆکردنەوە و سەرفکردنی داهااتی نەوت.
5. شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی ئیداری و دارایی بۆ پاریزگاکان و کاراکردنی لامرکزیەت.
6. تەعدیلی وەزاری و پیاچوونەوەی پێکهاتەی حکومەت، و هەروەها پیاچوونەوەی دامەزراوەکانی دیوانی سەرۆکایەتی هەریم و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هاوکاری جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرەوە، و هەروەها پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی بەکردەوەی چاکسازی هەمەلایەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و زامنکردنی بژێوی خەڵک،
ئەم بەرنامەیە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، و پەرلەمان ئەرک و مافی بە دواداچوون و بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی قۆناغی انتقالی هەبێت.
بۆ هەڵبژاردنی ئایندە 2017
لە ئێستاوە، ڕیکەوتن لەسەر پیاچوونەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەستوور چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی دیمکراتی و هەموارکردنی دەسەڵاتەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان، و بە یاسا پێش 20\8 لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح
10-08-2015
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,591 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-08-2015 (11 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 11-08-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,591 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!