لەدایکبووی 1953، شارەدێی جەباری سەربە شاری #کەرکووک#ە. لە ساڵی 1983 چووەتە ڕیزی شۆڕشەوە لە کەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادیری ڕێکخستن هەر لەبەر ئەوەش ڕژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە. پشتر بووەتە پڕۆفیسۆر لە زانکۆی #سلێمانی#، مامۆستای ئەدەب و ڕەخنە بووە و وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەری وتووەتەوە، خاوەنی چوار بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی ڕەخنەییە. سەدان وتاری ئەدەبی وڕەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە دیوانێکی هەڵبەستی هەیە.
بەرهەمەکانی:
-بەهاکان کە نامۆ ئەبن (هەڵبەست)
-کەرکووک و بزاڤی هەڵبەستی کوردی (لێکۆڵینەوە)
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی یەکەم
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی دووەم
ڕۆژی #19-08-2020# بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,892 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!