ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 13ـی 3ـی 2016 لە ئەنجامی کردەیەکی تیرۆریستی لە ناوەڕاستی شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
تیرۆر و تۆقاندنی هاووڵاتیان و تێکدانی ئاساییش و ئۆقرەیی خەڵک لەژێر هەر پاساو و ناوێکدا بێت کردەیەکی ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاساییشی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و گرفتەکان قووڵتر دەکاتەوە. ئومێدی ئەوە دەخوازین هەرچی زووترە کۆتایی بە تیرۆر و شەڕانگێزی بێت و ئاشتی و پێکەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەکەماندا بکێشێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
14-03-2016
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,716 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!