رۆژی14 ئابی 2016 لە شەڕێکی دەستە و یەخە و نابەرامبەردا لە میحوەری خازر لە گوندی قەریەتاخ لەگەڵ تاریکپەرستانی چەتەکانی داعش شەهید بوو ؛ ئەو دەیخواست لە زوومی کامێراکەیەوە ڕاستییەکان بگوازێتەوە و نیشانی دنیای بدات کە ئەوان دژی ئازادی و دیموکراسی و ئاودانیین...
مخابن زۆر جار لە لیژنەی داکۆکی و گیانپارێزی ڕۆژنامەنووسان گووتوومانە ؛ دەبێ لەکاتی ڕووماڵکردن لەبەرەکانی شەڕدا ڕۆژنامەنووسان خۆیان بەدوور بگرن ؛ ئەوەا هەواڵ دەگوازنەوە ؛ نابێ خۆیان ببن بە هەواڵ....
شەهیدی ڕۆژنامەنووس لە ساڵی 1978 لە شاری هەولێر لە دایکبووە؛ لە ساڵی 2007 لە کەناڵی ktv ماوەی 9 ساڵە کامێرامانە.
بە ناوی لێژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە ئەنجومەنی سەندیکا ی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پرسە و سەرەحۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و زە تایبەتی بەڕێوەبەرانی کەناڵی کوردستان تیڤی و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەین.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
15-08-2016
هەولێر
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,092 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!