بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ 12 ی خەزەڵوەری ساڵی 95ی هەتاوی بەڕێز شەریف باجوەر چالاکوانی ژینگە پارێزی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە گەورەدێی دزڵی دەستبەسەر کرا.
شەریف باجوەر بە مەبەستی پشتگیری لە مافی ئاژەڵەکان ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێپێوان و مانگرتنی خۆی لە شاری مەریوانەوە دەست پێکرد و بەرەو شاری سەلاسی باوەجانی بەڕێکەوت.
شەریف باجوەر بڕیاری وابوو بە ڕێپێوان و مانگرتن لە خواردن لە شاری مەریوانەوە تا سەلاسی باوەجانی (نوزە و دەنگی ئەو هەشت توتکە سەگەبێت) کە لە گەڵ دایکیاندا بە دەستی مرۆڤی بێبەزەیی هەڵواسران.
شەریف باجوەر بەرپرسی کومەیتەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و یەکێک لە چالاکانی ناسراوی ژینگە پارێزییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە ساڵی 2011 لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەێیک لە زیندانەتاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی مەریوان و زیندانی مەریواندا ژیانی بەسەر بردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-11-2016
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,395 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!