سەرەتا زۆر بە داوای لێبوردنم بۆ ئەوانەی کە ڕۆژگارێک کەسێک یان ئازیزێکی لە دەستداوە لە شەرە نەگریسەکانی ناوخۆ و براکوژیدا: ئەمشەو کاتژمێر 9 لە زاگرۆس تیڤی سێ مورتەزەقەی پەرێز پیس بێ شەمانە لە ژێر ناونیشانی(پرۆژەی نوێ،کۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی کوردستان)، کە وەڵامێک بوو بۆ دەنگەنارازییەکانی سەرجەم چین و توێژو مووچە خۆرانی کوردستان، دەیان ووشەی خائین و خۆفرۆش و جاش و بە کرێگیراویان دەرحەق بە خەڵکی کوردستان بەکارهێنا. بەوەشەوە نەوەستان چەندین جار لە زاری گڵاویانەوە قسەی نابەجێ و کاوێژی پرۆپوچیان لە زاریان کەوتە خوارەوە بەرامبەر خوالێخۆش بوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هێرۆخان و کاک نەوشیروان. ئەم کاسە لێسانەی بنەماڵەی بەرزانی دیارە مێژووی بنەماڵەو سەرۆکەکەیان و پارتە ڕوو زەردەکەیان بیرچووە وا وەک سەگ بە مانگە شەو دەوەرن!. لێرەوە داوا لە هێرۆخان و کاک نەوشیروان دەکەم کە ناکرێ و نابێت بە هیچ جۆرێک لە ئاوها بێرێزی و سوکایەتییەک بێ دەنگ بن، هەروەها داواش لە کاک قوباد تاڵبانی دەکەم کە زەحمەت نەبێت تۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی؟ ناکرێت لە نێچیر و مەسعود بەرزانی بپرسی کە ئەم سەگ وەرییە لە پای چی؟!. ئەرێ خەڵکینە ئەو پارت و سەرۆکەی کە دەوڵەتی کوردی بۆ ڕائەگەیاندین ئەم فیتنەو دەهۆڵی شەری براکوژییە بۆ ڕاگەیاندووە؟!. من دڵنییام کە پارتی و بنەماڵی بەرزانی هەر دەبێت بۆ لەباربردنی ئەم ئەزموونەی کە ئێساش هەمانە دێ بۆ حەپەلوشکردنی ئەو هەموو پول و پارەی نەوت و سامانی ئەم ووڵاتەی کە دزیویانەتا بتوانن وەکو ئاش بەتاڵی 75 حەپەلوشی بکەن. هەر دەبێت یان لەگەڵ پەکەکە یان یەکێتی و گۆران ئەو شەری براکوژی و ماڵوێرانییە دروست بکەن تا بتوانن دوا ئەرکی خیانەتکاریان بۆ لەباربردنی ئەم دەسکەوتانەی کە بە دەست هاتوون لە بار بەرن. زیاتر ناڵێم تکایە ئەگەر پارتی و بەرزانی ئاگایان لەم مەهزەلەیەیە ڕایگرن.ئەگەر نا تکایە یەکێتییەکان ئیتر بەسە وەڵامی ئەم چەواشەکارییانە بدەنەوە ئەگەر نا دڵنییابن تێکۆشەرانی ئەم گەلە بێ دەنگ نابن و بەندەش بۆ مێژووی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی قسەی ترم دەبێت.
15-11-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,489 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!