کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆی نەرویجی ڕایانگەیاند بڕی 40.66 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی مانگی نیسانی 2017 لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ.
کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ وەک ڕاپەڕێنەری کێڵگەی نەوتی تاوکێ بڕی 40.66 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو کێڵگەیە لە مانگی نیسانی 2017.
ئەو بڕە پارەیە 34.10 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر شایستەی دارایی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتدابووە و بڕی 6.56 ملیۆن دۆلاریشی قەرزی کۆن بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە ئەو بڕە پارەیە دابەش دەکرێت لەنێوان هەردوو کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆ دا.
06-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,555 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!