دوای کۆچی دوایی ڕێبەر و دامەزرێنەری #بزوتنەوەی گۆڕان# برامان #نەوشیروان مستەفا#، بزووتنەوەکەتان دەستی بە، قۆناخێکی نوێ هەڵبژاردنی دیموکراتی لە نێو دام و دەزگاکانی دا کرد و لە ئەنجامدا ڕێکخەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی نوێ دیاریکران. بە بۆنەی ئەم پرۆسە دیموکراسیی و خۆ ڕێکخستنەوەی که ئەنجامتان داوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو هەڤاڵانی هەڵبژێردراو دەکەین.
برایانی بەڕێز:
بێگومان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی دوای کۆچی دوایی ڕێبەری دامەزرێنەر، لە زۆر لایەنەوە قۆناخێکی دژوارەو لە هەمانکاتیشدا ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گرنگە، به تێیەڕاندنی ئاستەنگییەکان و بە جێهێنانی ئەرکەکانی قۆناخ، بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانێت پێویستی بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر ڕێبەری دامەزرێنەر، ئەندامانی بزووتنەوە و گەلی کورد بەجێ بهێنێت، سەرکەوتنی ئێوە لەم بوارەدا بە تایبەت لە کاتێکدا که باشووری کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و سیاسی بۆتەوە خاوەن بەها و گرنگییەکی تایبەتە. بزووتنەوەی گۆڕان ئەم ئەزموونەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندو بزەی خۆشی و سەرکەوەتنی خستە سەر لێوی لایەنگران، دۆستان و هەموو گەلی کورد.
هەبوونی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو نرخ و بەهایانەی که دەیپارێزێت، وایکردەوە که ببێتە بەشێکی دەست لێ بەرنەدراوی سیاسیەت و دیموکراسی کورد. لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە هەتاکو ئێستا، بزووتنەوەی گۆڕان نەک لە ئاستی هەرێمایەتی، بەڵکو لە ئاستی نەتەوەییدا لە گەڵ کێشەی کورد مامەڵەی کردووەو لە تێکۆشان و نرخ و بەهاکانی هەموو پارچەکانی کوردستان خاوەندارێتی کردووە. هەروەکو چۆن یاسا و پرەنسیپەکانی دیموکراسی وەکو فاکتەری بنەڕەتی دامەزراندنی خۆی داناوە، هیچ کاتێک دەستبەرداری یەکێتی نەتەوەیی کورد و ژیانی برایەتی نەبووە. یەکسانی، ئازادی، عەدالەت و ئازادی ژنی وەکو بنەمای سەرەکی چەمکی دیموکراسی پەسند کردووە. ئەمانەو زۆر تایبەتمەندی پێشکەوتووخوازانەی تر، به باشترین شێوە لە کەسایەتی و ژیانی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا و پرۆگرامی بزووتنەوەی گۆڕاندا ڕەنگی داوەتەوە. هیچ گومانمان لەوەدا نییە کە ئێوە وەکو هاوڕێیانی نەوشیروان مستەفا نوێنەرایەتی ئەم نرخانە بکەن و زیاتر بەروە پێشەوەی بەرن. ئێمە وەکو تەڤگەرێکی برای بزووتنەوەکەتان که هەمان نرخ و بەها پەیڕەو دەکەین، بەردەوام لە گەڵ ئێوە لە نێو تەبایی و هاوکاریدا دەبین. لەو باوەڕەداین لەم قۆناخە دژوارەی کە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین تیایدا تێپەڕ دەبێت، بتوانین لە زۆر بواردا تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوە ببەین. لە سەر ئەم بنەمایانە، جارێکی دی پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان دەکەین.
لەگەڵ ڕێزدا
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری #کۆما جڤاکێن کوردستان# - #کەجەکە#
27-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,467 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!