نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری حەج ڕایگەیاند، ئەمساڵ نزیکەی (15) هەزار هاوڵاتی سوننە سەردانی سعودییە دەکەن بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی حەج.
(عەلی قازی عەسکەر) نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، هەستیاری لەسەر ڕێوڕەسمی حەج یەکجار زۆرە، ئەمەش بەو هۆیەوەیە کە دوو ڕووداوی نەخوازراو لەمزگەوتی پیرۆزو مینا ڕوویانداو بووە هۆی کوژرانی ڕێژەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێرانی و هەر بەم هۆیەوە ساڵی ڕابردووش بەشداری ئەو مەراسیمەیان نەکرد.
ناوبراو ووتیشی، ئەمساڵ بڕیار وایە کە سعودییە چاودێڕی زۆر وردتر بۆ ڕێوڕەسمەکە بکات، ئەمەش تەنیا بۆ زیارەتکارانی ئێرانی نییەو بۆ هەموو حاجیانی وڵاتانی جیهانە.
عەسکەر ڕاشیگەیاند، تاکو ئێستا (11) هەزار حاجی ڕەوانەی شاری مەدینە کراون، ئەمساڵ زیاد لە (45) هەزار حاجی ئێرانی ئەم ڕێوڕەسمە پیرۆزە بە جێدێنن و گروپ گروپ حاجییەکان ڕەوانەی عەرەبستان دەکەن.
قازی عەسکەر وتی: ئەمساڵ لەم ڕێژەیە نزیکەی (11) هەزار کەسیان لە ئەهلی سوننەی ئێرانن کە ڕێوڕەسمی حەج بە جێدێنن، بە نیسبەت ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی حاجیان سوننەی ئێرانی یەکجار زۆر بەرز بۆتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,279 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!