بەشی ئێران/ کوردستان- بەڕیوەبەری کاروباری باخەوانیی جیهادی کشتوکالی کوردستان کۆکردنەوەی 21 هەزار تۆنی گوێزی لە باخەکانی ئەو پارێزگایە پێشبینی کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرەشیر پوور حەبیبی وتیشی: #پارێزگای کوردستان# خاوەن 7500 دۆنم باخە گوێزه کە زۆرترین بەشی لە شارەکانی #سەوڵئاوا#، #سنە# و #مەریوان#ە و پێشبینی دەکرێت ئەوساڵ لەو باخانە 21 هەزار تۆن گوێز کۆکرێتەوە کە ئەو ڕێژە نیشاندەری بەرزبوونەوەی لە سەدا 40ی ئەو بەرهەمە بە نیسبەتی ساڵ پارە.
پوور حەبیبی بایەخی ڕیاڵیی ئەو بەروبوومەی چوار هەزار و 200 ملیارد ڕیاڵ ڕاگەیاند و زیادی کرد: پارێزگای کوردستان بە هۆی کەشوهەوای سارد و فێنکی بۆ بەرهەم هێنانی گوێز لەبارە و لە ئێستادا 14 هەزار کەس لە داهاتی ئەو بەرهەمە بەهرەمەند دەبن.
بەڕیوەبەری کاروباری باخەوانیی جیهادی کشتوکالی کوردستان بە ئاماژە بە دەستپێکی کۆکردنەوەی گوێز لە ناوەڕاستی مانگی خەرمانان و بە دوور بوونی باخەکانی گوێزی کوردستان لە زیان و خەساری جیدی لەمساڵدا، بیری هێنایەوە: لە سەدا 40ی بەرهەمی گوێزیی کوردستان ڕەوانەی بازاڕەکانی تاران، خووزستان، گیلان و چەند پارێزگایەکی دیکەی ناوخۆی دەکرێت.[1]
ماڵپەڕی کورد پرێس: 07-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,169 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!