بڕیاری لابردنی دکتۆر #نەجمەدین کەریم# لە پۆستی پارێزگاری #کەرکووک#، بەدەر لە یاسایی بوونی، دەمەوێت چەند شتێک بڵێم:
1_ سەرەتا بڕیاری لابردنی (اقالە) لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە هاتوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتا دوای ڕەزامەندی حکومەت پەرلەمان پەسەندی کرد بە زۆرینەی دەنگ.
2_ پێش ئەوەی بڕیارەکە بە مەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین، پێویستە وەک نوێنەرانی کورد و یەکێتی بە تایبەت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لابردنەکەی بکەین ئەوانەی کە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەکانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش.
3_ مافی خۆیەتی جەنابی پارێزگار تانە لە بڕیارەکە بدات لە دادگا و داوای ڕوونکردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکات و کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی بکات هتد.....بەڵام باشتر وایە پێشتر گەردنی خۆی پاک بکاتەوە لە بەردەم خوا و خەڵکی کەرکووک و دەنگدەرانی، بە تایبەت یەکێتی، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی.
وەک پەرلەمانتارێک و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکووک پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەو خزمەتکردنیان و پاراستنی پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی که ڕکوک زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە لە هەر ناوێک و کەسێک.
شارەکەم و یەکێتی کەسی زۆر جوامێر و دەستپاک و لێهاتووی تیایە کە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شارکە بێت لەسەر ڕێبازی جەنابی #مام جەلال#.
دوا ووشەم بۆ جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت.
#ئاڵا تاڵەبانی#
14-09-2017
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,652 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!