بۆ بەڕێزان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سڵاوی گەرم
لەم بارودۆخە سەخت و ئاڵۆزەی نەتەوەکەمان جێبەجێکردنی موئامەرەی ترسناک و بەرنامە بۆداڕێژراو لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان و ئاغا ئەجنەبییەکانیان بە تایبەتی بەریتانیا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فراکسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنین، بەوەش هیچ پەیوەندییەکمان بە بەڕێزان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نامێنێت.
داوا لە بەڕێزتان دەکەین لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و پرۆتۆکۆلی باو، بفەوموون بە هەنگاونان بە تۆمارکردنی ئەم فراکسیۆنە، هەرچی هەڵبژاردنی دەستەواژەی فراکسیۆنی نەتەوەیی یاخود لیستی نەتەوەییە ئێمە پابەندی پەیڕەوی ناوخۆ دەبین، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا...
سەرفرازبێت نەتەوەی کورد
ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان
ئاری محەممەد هەرسین
04-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,604 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!