بەداخەوە، ئەمشەو 12/13-11-2017
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان دەکەین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانەوە بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
بەم بۆنەیەشەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە کارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
12-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,012 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!