ئاماری گیان لە دەستداواون و بریندارانی #بوومەلەرزە#ی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای #کرماشان# بۆ نزیکەی دوو هەزار کەس بەرزبووەوە و سێ ڕۆژیش ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە ڕاگەیەندرا.
چەند خولەکێک پێش ئێستا پزیشکی دادی کرماشان ڕایگەیاند، کە هەتاکو ئێستا 207 کەس لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستداوە و 1700 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیەندراوە، کە تا ئێستا لە سەر پێڵ زەهاو 142 تەرم، لە ئیسلام ئابادی غەرب 22 تەرم، سەلاس و باوەجانی 15 تەرم، کەرەندی غەرب 14 تەرم و #قەسری شیرین# 14 تەرم دۆزراونەتەوە کە کۆی هەموویان دەکاتە 207 تەرم.
پارێزگاری کرماشان وتی، بەهۆی ئەوەی بوومەلەزرەکە قوربانی زۆری لێکەتووەتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەو پۆارێزگایە ڕادەگەیەندرێت.[1]
13-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,903 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!