دواڕۆژ، بەختیار شەریف
بەپێی ئامارێکی دادگای بەرایی قەزای #چەمچەماڵ#، بەراورد بەساڵی 2016 ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەش لە 2017دا کەمیکردووە.
رێباز نەسرەت، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاماری چەمچەماڵ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند بەپێی ئامارە ڕەسمییەکانی دادگای بەرایی قەزای چەمچەماڵ لەساڵی 2017دا هەزار و 187 کەس هاوسەرگیرییان کردووە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بەساڵی 2016 کەمیکردووە، چونکە له و ساڵەدا هەزار و 204 کەس هاوسەرگیرییان ئەنجامدابوو.
لەبارەی جیابوونەوەش بەڕێوەبەرەکەی ئامار ئاماژەی بەوەکرد لەساڵی 2017 دا (117) کەس لە پڕۆسەی هاوسەرگیری جیابوونەتەوە، ئەمیش جێی دڵخۆشییە چونکە بەراورد بە ساڵی 2016 کەمیکردووە کە له و ساڵەدا 169 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.
سنوری قەزای چەمچەماڵ لە ناوەندی قەزا و 6 ناحیە پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتوانی سەرجەم قەزاکە زیاتر لە 178 هەزار کەسە.[1]
#15-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,268 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!