خەڵکی خەباتکار
هێزە ئازادیخوازەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بە مەبەستی ڕزگارکردنی #هیدایەت عەبدوڵڵاپوور# کوڕی ئەبووبەکر، کە لە لایەن بەناو دادگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بە ئێعدام مەحکووم کراوە، لە هەموو ئۆرگانەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و هەروەها ڕێپۆرتێری تایبەت بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، داوای کردەوەی بەپەلەی بۆ پێشگرتن لەو جەنایەتە دژەمرۆییە بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندان، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی گوندی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران دووجار بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
لەو بارەوە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ کردووە، بە کردەوە نیسبەت بە حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ناڕەزایەتی دەرببڕن و پێش بە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە لایەن بەرپرسانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بگرن.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ[1]
#30-01-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,447 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!