کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  583,100
وێنە
  123,496
پەرتوک PDF
  22,048
فایلێن پەیوەندیدار
  124,911
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,831
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,299
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,649
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,431
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,500
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,022
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,155
جهـ 
830
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
21
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,628
کۆمکوژی 
7,013
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,227
PDF 
34,615
MP4 
3,812
IMG 
232,587
∑   رێژە 
272,241
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
لەنێوان (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) و (د.کەمال مەزهەر ئەحمەد)دا
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لەنێوان (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) و (د.کەمال مەزهەر ئەحمەد)دا
لەنێوان (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) و (د.کەمال مەزهەر ئەحمەد)دا
محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
- محەمەد ئەمین عەبدولرەحمان زەکی مەحمود.
- کەمال مەزهەر ئەحمەد ڕەسول.
2. ناسراوە بە
- محەمەد ئەمین زەکی بەگ.
- د.کەمال مەزهەر.
3. ساڵی لەدایکبون
- ئەمین زەکی: لەساڵی (1880ز) لەدایکبوە.
- د.کەمال: لەساڵی (1937ز) لەدایکبوە.
4. شوێنی لەدایکبون
- ئەمین زەکی لەگەرەکی (گۆیژە)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
- د.کەمال لەشارۆچکەی (ئاغجەلەر)ی سەر بەشارۆچکەی (چەمچەماڵ)ی سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبوە. (چەمچەمال لەسەردەمی بابانییەکان سەر بەشاری سلێمانی بوە دواتر لەگەڵ هاتنی بەریتانییەکان بوەتە بەشێک لەکەرکوک و دواتر لەساڵی 1975 کراوەتەوە سەر سلێمانی).
5. ئەسڵی نەسەب
- ئەسڵی نەسەبی هەردوکیان دەگەرێتەوە بۆ شاری سلێمانی.
6. خوێندەواری
- باوکی ئەمین زەکی نەخوێندەوار بوە.
- باوکی د.کەمال خوێندەوار و پلەداری پۆلیس بوە.
7. خوێندن
- ئەمین زەکی خوێندنەکەی بەمجۆرە بوە:
أ‌- یەکەمین ساڵی خوێندنی سەرەتایی لەخوێندنگەی (مەلا عەبدولعەزیز) بوە لەشاری سلێمانی. کەخوێندن تیایدا بەزمانی فارسی بوە (تاکە خوێندنگە بوە لەشار).
ب‌- لەپۆلی دوەم گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (روشدییەی سەربازی) و سەرەتایی لەم خوێندنگەیە تەواو کردوە.
ت‌- پاشان (3) ساڵی لە(ئیعدادیەی عەسکەری) لەبەغدا تەواو کردوە.
- د.کەمال مەزهەرخوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەشاری سلێمانی تەواو کردوە.
8. پلەکانی خوێندن
- پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەی (ئەمین زەکی) دەستی کردوە بەخوێندن لەبواری سەربازی بەم جۆرە:-
أ‌- لەساڵی (1899ز) پەیوەندی کردوە بەخوێندنگەی سەربازی لەئەستانە (ئەستەنبول) و دەرچوە بەپلەی (ملازمی 2).
ب‌- پاشان پەیوەندی کردوە بە خوێندنگەی ئەرکانی جەنگی لەهەمان شار و دەرچوە بەپلەی (رئیس ڕکن).
ت‌- لەساڵی (1913ز) گەشتی کردوە بۆ شاری فەرەنسا بەمەبەستی خوێندن و خولێکی سەربازی بۆ ماوەی ساڵێک دیوە.
ث‌- لەساڵی (1914ز) بەشدار بوە لەخولێکی ڕاهێنانی فرۆکەوانی بۆ ماوەی (3) مانگ لەشاری (ئایاستفانوس) لەتورکیا.
ج‌- لەساڵی (1915ز) پلەی سەربازی بوەتە (مقدم).
- د.کەمال مەزهەر پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەستی کردوە بەخوێندنی گەورە بەم شێوەیە:-
أ‌- بەکالریۆس لەمێژوو – زانکۆی بەغدا لەساڵی (1959ز).
ب‌- دکتۆرا لەمێژوو – ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤێت لەساڵی (1963ز).
ت‌- دکتۆرای ناووک زانستەکانی (D.S.C) - ئەکادیمی زانستەکان لەسۆڤێت لەساڵی (1969ز) یەکەمین خوێندکاری کورد و عێراقییە کەبتوانێت ئەو بڕوانامە بەرزە بهێنێت.
ث‌- لەساڵی (1970ز) نازناوی وانەبێژی وەرگرتوە لەزانکۆی بەغدا.
ج‌- لەساڵی (1973ز) نازناوی (استاذ مساعد)ی وەرگرتوە.
ح‌- لەساڵی (1981ز) نازناوی (استاذ)ی وەرگرتوە.
9. کار
یەکەم: ئەمین زەکی ئەم کارانەی کردوە لەتورکیا:
أ‌- لەساڵی (1902ز) دامەزراوە لەسوپای شەشەم لەبەغداد.
ب‌- لەساڵی (1903ز) دامەزراوە بەسیفەتی ئەندازیار لەبەرێوەبەرایەتی ئیدارەی موڵکایەتی سوننە.
ت‌- لەساڵی (1907ز) بەشدار بوە لەداڕشتنی نەخشەی ئەستەنبول و قەزا و ناحیەکانی.
ث‌- لەساڵی (1908ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – بولغاریا) بەسیفەتی (ئەفسەری تۆبۆگرافی).
ج‌- لەساڵی (1910ز) بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – ڕوسیا) لەقەوقاس.
ح‌- لەساڵی (1912ز) لەسەر داواکاری خۆی بوەتە سەرباز لەفیرقەی پێنجەم لەسنوری جەنگی (جتالجە).
خ‌- لەساڵی (1914ز) دوبارە بەشدار بوە لەلیژنەی دیاریکردنی سنوری (تورکیا – ڕوسیا) لەقەوقاس.
د‌- لەهەمان ساڵ و پاش هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی بوەتە (ئەرکانی جەنگ) لەفەیلەقی یەکەمی سوپای عوسمانی.
ذ‌- لەساڵی (1915ز) گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی جەنگی (سلێمان بەگ) بەشدار بوە لەجەنگەکانی (سلێمان بەگ و دە لابجە و شێخ سەعید و کلال) لەنزیک پارێزگای عەمارە.
ر‌- لەهەمان ساڵ بوەتە (مدیر حرکات) لەیەکەی ئەرکان.
ز‌- لەگەڵ پێکهێنانی سوپای شەشەم لەبەغدا بوەتە بەرێوەبەری هەواڵگری سەربازی لەو سوپایە.
س‌- لەساڵی (1917ز) بوەتە یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی جەنگی لەسوپای حەوتەم.
ش‌- لەو ماوەیەدا بەشدار بوە لەجەنگەکانی (خلیل، قدس،نابلس) لەفەلەستین.
ص‌- لەساڵی (1918ز) گواستراوەتەوە بۆ سوپای سێێەم لە(قەوقاس).
ض‌- لەکۆتایی هەمان ساڵ گواستراوەتەوە بۆ پۆلی (مێژوی جەنگی).
دوەم: ئەمین زەکی پاش گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەم کارانەی وەرگرتوە:
أ‌- مامۆستا لەقوتابخانەی سەربازی.
ب‌- ڕاهێنەر و بەرپرس لەقوتابخانەی سەربازی.
ت‌- لەساڵی (1925ز) بوەتە وەزیری ئاوەندانکردنەوە لەحکومەتی عێراقی.
ث‌- لە ساڵی (1927ز) بوەتە وەزیری مەعاریف (پەروەردە).
ج‌- لەساڵی (1928ز) بوەتە پەرلەمانتار لەسەر شاری سلێمانی.
ح‌- لەساڵی (1929ز) بوەتە وەزیری بەرگری.
خ‌- لەهەمان ساڵ بوەتەوە بەوەزیری ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی هێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەهەمان وەزارەت وەرگرتوە).
د‌- لەساڵی (1931ز) بوەتە وەزیری ئابوری و گواستنەوە. (چەند جارێک وازی هێناوە و دوبارە دیاری کراوەتەوەوە چەند پۆستێکی دیکەی لەهەمان وەزارەت وەرگرتوە).
ذ‌- لەساڵی (1937ز) بەنائیبی سلێمانی هەڵبژێراوەتەوە.
- د.کەمال مەزهەر ئەم کارانەی وەرگرتوە:
أ‌- مامۆستایی ئامادەیی لە (ئەیلولی 1959ز – ئازاری 1960ز).
ب‌- مامۆستا لەبەشی مێژوو، کۆلێژی ئاداب – زانکۆی بەغدا لە تەموزی 1970 تا خانەنشین بونی لە (2009ز).
ت‌- ئەمینداری گشتی کۆڕی زانیاری کوردی (1971 – 1975).
ث‌- ئەندامی ئەکادیمیای زانستی کوردستانە.
10. ڕێزلێنان
- ئەمین زەکی:-
أ‌- لە (13ی شوباتی 1914ز) مەدالیای ئازایەتی پێدراوە لەتورکیا.
ب‌- لە (1ی نیسانی 1914ز) مەدالیای جەنگی پێدراوە.
ت‌- لە (کانونی دوەمی 1915ز) مەدالیای خاچی ئاسنی ئەڵمانی پلە دووی پێدراوە.
ث‌- لە (تشرینی دوەمی 1917ز) مەدالیای ئیمتیازی زیوی پێدراوە.
ج‌- لەهەمان ساڵ مەدالیای جەنگی حکومەتی نەمسای پێدراوە.
ح‌- لە (ئازاری 1918) مەدالیای خاچی پلە یەکی پێدراوە لەفەلەستین.
- د.کەمال مەزهەر:-
أ‌- ڕێزلێنان لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەردەمی سەدام حسێن لەسەر توێژینەوەیەک بەناونیشانی (المفکر و مهمات المرحلة فی ضوء تجربة الکوميديا الالهية لدانتی) (1984ز).
ب‌- ڕێزلێنانی مێژونوسی عەرەبی لەلایەن یەکێتی مێژونوسانی عەرەب (1986ز).
ت‌- بروانامەی ڕێزگرتن، لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی عێراقی (1987ز).
ث‌- سیمبولی ڕێزلێنان لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری عێراقی (1995ز).
ج‌- درعی ئیمتیازی ئەدەبی لەلایەن یەکێتی نوسەران لەعێراق (1995ز).
ح‌- بروانامەی ڕێزگرتن لەلایەن یەکێتی گشتی نوسەران و ڕۆشنبیران لەعێراق (1995ز).
خ‌- کۆمەڵێک ڕیزلێنانی دیکە لەلایەن ناوەندە کوردییەکان.
11. زمان
- ئەمین زەکی زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی) زانیوە.
- د.کەمال مەزهەر زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ڕوسی، کەمێک فارسی) دەزانێت.
12. کەسایەتی
- ئەمین زەکی:-
أ‌- مێژوونوس بوە.
ب‌- لەبواری سەربازی خاوەن کار و پلەدار بوە و نوسەر بوە.
ت‌- سیاسەتمەدار بوە پۆستی وەزیر و بەرێوەبەری گشتی وەرگرتوە.
ث‌- شاعیر بوە چەند جارێک لەغوربەت و لەگۆڤاری گەلاوێژ شیعری نوسیوە.
- د.کەمال:-
أ‌- مێژوونوسە.
ب‌- لێکۆڵەرە.
ت‌- لەسەرەتای لاوێتی ئەندام بوە لەحیزبی شیوعی و بۆ ماوەی (1) ساڵیش بەشداری شۆرشی کوردی کردوە (1974 – 1975ز).
13. ڕۆژنامە و گۆڤار
- ئەمین زەکی نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (بانگی کوردستان، ژیانەوە، ژیان، ژین، گەلاوێژ، نزار) بڵاوکردوەتەوە.
- د.کەمال مەزهەر نوسینەکانی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (الاهالی، ژین، هاوکاری، التآخی، العراق،... هتد).
14. بەرهەمەکانیان
- ئەمین زەکی بەرهەمەکانی پۆلێن ئەبن بۆ (3) بەش:
یەکەم: بەرهەمە سەربازییەکان سەرجەمیان بەزمانی تورکی نوسراون:
أ‌- الجيش العثمانی
ب‌- دراسة الحروب العثمانية
ت‌- کيف فقدنا العراق
ث‌- معارک و ووقائع ساحات القتال العثمانية فی الحرب العالمية
ج‌- الحروب و المعارک العراقية و أخطاؤنا
ح‌- معرکة طيسفون مع ذيل
خ‌- بغداد و حادث فقدها الاخير
د‌- مختصر تأريخ حرب العراق.
دوەم: بەرهەمە مێژوویەکان:
أ‌- خلاصەیەکی تآریخی کورد و کوردستان (دوو بەرگ).
ب‌- مشاهیر الکرد و الکردستان.
ت‌- تاریخی سلێمانی و وڵاتی.
سێێەم: بەرهەمەکانی دیکە
أ‌- محاسەبەی نیابەت.
ب‌- دوو تەقەلای بێ سود
- د.کەمال جگە لەوەرگێرانی (2) کتێبی و سەرپەرشتی سەدان نامەی ماستەر و دکتۆرا و هەڵسەنگاندنی بۆ دەیان کتێب کردوە، بەرهەمەکانیشی بەنزیکەی سەروو (30) کتێب دەبن و دابەش ئەبن بۆ چەند پۆلێک، ئەوانیش:-
یەکەم: مێژوو بەگشتی وەک کتێبەکانی (مێژوو، ئافرەت لەمێژودا، أضواء علی القضايا الدولية فی الشرق الاوسط... هتد).
دوەم: مێژوی کورد وەک کتێبەکانی (کوردستان لەساڵەکانی شەری یەکەمی جیهانیدا، چەند لاپەرەیەک لەمێژوی گەلی کورد (2 بەرگ)، مێژوی مەهاباد... هتد).
سێیەم: مێژوی عێراق وەک کتێبەکانی (چینی کرێکارانی عێراق، ثورة العشرين فی الاستشراق السوفيتی، صفحات من تأريخ العراق المعاصر... هتد).
چوارەم: مێژوی ئەوروپا وەک کتێبەکانی (رێنیسانس، میکاڤیلی و المیکاڤیللیە، موجز تآریخ اوروبا الحدیث... هتد).
15. کۆچی دوایی
- ئەمین زەکی لەساڵی (1948ز) کۆچی دوایی کرد و لەگردی سەیوان نێژراوە بەتەنیشت گۆری مستەفا پاشای یاموڵکی.
- د.کەمال لەژیاندا ماوە.
16. یەکتر بینینی د. کەمال مەزهەر و محەمەد ئەمین زەکی بەگ
د.کەمال مەزهەر لەدیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئاسۆ) کەلەژمارە (501)دا بڵاوبوەتەوە دەڵێت:
یەکێک لەوانەی کەمن هەمیشە ئاماژەی بۆ دەکەم و بەمامۆستای گەورەی خۆمی دادەنێم، خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەمین زەکی یە، هەروەها دەنوسێت کابرا پەکی کەوتبوو، چونکە بەمنداڵی دیبوم لەماڵی خۆۆیان لەگەڵ سانیحە خانی کچی مامۆستا ئەمین زەکی، پێم وا بێت لەپۆلی چوار یان پێنجی سەرەتایی بووم کەهاتین لە بەغدا دیمان پاش ئەوە بەماوەیەکی کورت کۆچی دوایی کرد.
17. خاڵی هاوبەش
د.جەبار قادری مێژوونوس لەمبارەیەوە دەڵێت ئەگەر شەرەفخانی بەتلیسی باوکی مێژوی کورد بێت، ئەگەر محەمەد ئەمین زەکی بەگ سەقافڵەی مێژونوسانی نوێی کورد بێت ئەوا دکتۆر کەمال بێ یەک و دوو ئەو زانا کوردەیە کەزانستی مێژوی لەلای خوێنەرانی هاوچەرخی کورد شیرین کرد و مێژوی گەلی کوردی لەچیرۆک و ئەفسانە و باس و خواسی میر و دەرەبەگەوە گواستەوە بۆ مێژوی هەموو کۆمەڵگەی کوردەواری.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,312 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بیبلۆگرافیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 01-04-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 01-04-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 01-04-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 9,312 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.132 KB 01-04-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.203 چرکە!