دواڕۆژ، #سامان قوبادی#
بەپێی ئامارێکی فەرمی، لە هەر ڕۆژێکدا نزیکەی 5 کەس لە شاری سلێمانی تووشی جەڵتەی مێشک دەبن و لە یەک مانگیشدا 105 هاوڵاتی جەڵتەی مێشک لێی داون کە زۆرینەیان لە تەمەنی 65 ساڵی بەره و سەرەوەن و لە ڕەگەزی نێرن، پەستان-یش بە هۆکاری سەرەکیی جەڵتەی مێشک دادەنرێت.
ئامارەکانی جەڵتەی مێشک
سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی جەڵتەی مێشک لە ساڵی ڕابردوو و هەروەها لە ماوەی 5 مانگی ئەمساڵدا، دکتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە ساڵی 2017 لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بە تێکڕا 104 جەڵتەی مێشک لە ماوەی یەک مانگدا تۆمار کراوە، لەم ساڵیشدا تا مانگی 5، لە هەر مانگێکدا 105 جەڵتەی مێشک هەبووە.[1]
#21-06-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,542 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!