نووسەر: هۆشمەن جەلال
توێژینەوەکەمان بەسەر سێ بەشدا دەبەش دەبێت. لە بەشی یەکەمدا (مانا و گرفتەکانی ئیمان) ئه و مانایەی ئیمانمان خستووەتەڕوو کە بە شێوەیەکی گشتی و باو بەم چەمکە دراوە و دەدرێت، پاشان ئه و گرفتانەمان بەرباس خستووە کە لەم مانایەوە بەرهەم دێت، ئەوانیش: گرفتی ئیبستمۆلۆژی و ئەقڵی و خوداپەرستییە، بە ئاماژەکردن بۆ ئەم گرفتانەش هەوڵ دەدەین ناکامی و نەگونجاوی و نادروستیی ئه و مانایە دەربخەین، چونکە گەر چەمکێک له و سێ ڕووەوە دوچاری گرفت بێتەوە، دەتوانرێت لێیەوە حوکمی (ناکامی و نەگونجاوی و نادروستی)، یاخودی حوکمی مانای هەڵەی لەبارەوە وەک دەرئەنجام لێ هەڵهێنجین، یاخود بردنی ئه و مانا باوەی ئیمان به و سێ لایەنەدا و خوێندنەوەی له و ڕەهەندانەوە و تاقیکردنەوەی بەربنەمای ئەوان، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە ئیمان لە چ دۆخێکدا دەژی. پاشان لە بەشی دووەمدا (پاڵنەرەکانی ئیمان)، سێ پاڵنەر کە وەک پاڵنەری سەرەکی بەدیمان کردووە، دەخەینە ڕوو، ئەوانیش: چێژ و ئازار، خوو و دابونەریتی کۆمەڵ، بازدان بەره و پانتایی نەزانراوە، بەمەش ویستی ئەوەمان هەیە کە جارێکی دی مانای ڕواڵەتیی ئیمان وەدەربخەین و لە ئیمانی ڕاستەقینە، ئیمان بە خودا، جیابکەینەوە، بەتایبەت لە پاڵنەری یەکەم و دووەمدا. لە بەشی سێهەمدا (ئیمان و مانای نوێ)، مانایەکی دیکە بۆ ئیمان دەخەینە ڕوو کە دوورە لە هەموو ئه و گرفتانەی مانا باوەکەی ئیمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەم بەشەدا ئه و مانا نوێیە دووبارە لە ڕووی ئەبستمۆلۆژی و ئەقڵ و سەلماندنی ئەقڵی و خوداپەرستییەوە تاقی دەکەینەوە و حوکمی دروستی و کامڵی بۆ ئه و مانایە بەربنەمای ئەوان بەئەنجام دەگرین، پاشان باسێک لە (گومان و ئیمان) دەکەین، تا ببینین ئاخۆ ئەم مانا نوێیە وەک مانا باوەکە، لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین هەڵوێستەکانی مرۆڤ بەرامبەر مەعریفە و هەقیقەت کە گومانە، ناتەبایی هەیە؟ وەک دوا تەوەری ئەم توێژینەوەیە و دەرهاویشتەی ئەم مانا نوێیەیە، لە کۆتاییدا (زمانی ئیمان) گفتوگۆ دەکەین، لەم گفتوگۆیەشماندا ئاماژە بە باسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ئیمان دەکەین، گرنگ له و ڕووەوە کە تێنەگەیشتن لە زمانی ئیمان، خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە سەرچاوەکانی ئه و مانا نادروستانەی کە بە ئیمان دەدرێت، پاشان سەرچاوەیەکی سەرەکی هەموو ئه و ناتەبایی و دژایەتی و بەدبەختییانەیە کە لە نێوان ئیماندارانی سەر بە ئایینە جیاوازەکاندا ڕووی داوە و ڕوو دەدات.
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,995 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!