گەریلاکانی #هەپەگە# لە مێردین، #ئامەد# و بەدلیس لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی تووندیان لە سوپای تورک وەشاند.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە ناوچە جیاوازەکانی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، 15ی تەموز کاتژمێر 12:50 خولەکی نیوەڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان میدیاتی سەر بە مێردین و هەزەخی سەر بە شرناخ چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی بەکرێگیراوەکان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکیەی نەزانرا.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی 12ی تەموز لەدژی سەرباز و بەکرێگیراوەکانی سوپای تورک لە فارقینی ئامەد چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو بەکرێگیراو کوژران.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: 16ی تەموز کاتژمێر 05:40 خولەکی سەرلەبەیانی لەسەر ڕێگای نێوان تەتوان و خیزانی سەر بە بەدلیس لەدژی خاڵێکی سەربازەکانی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە دوژمن درا.
لەکۆتاییدا ڕاگەیەندراوە، سوپای تورک ڕۆژی 14ی تەموز ئۆپەراسیۆنێکی لە دەوروبەری شرناخ دەستپێکردووە و ڕۆژی دواتر کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە هێندراوە، هەروەها ڕۆژانی 16 و 17ی تەموز هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە قورسی بۆردوومان کراون.[1]
#18-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,886 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!