ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتووندی ئیدانەی پەلاماری دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حزبی دیموکرات و، بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین. بۆیە بەپێویستی دەزانین و داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت و، بەڕەسمی داوادەکەین کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدەین بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.
وەکو فراکسیۆنی گۆڕان وێڕای هاوخەمی بۆ حیزبی دیموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبوونەوەی بریندارەکان، پاڵپشتی خۆمان بۆ خەباتی دیموکراتییانە و چارەسەر ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبرین.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
#08-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,643 جار هاتیە دیتن