ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لەبارەی چالاکیی دوێنێ پێنجشەممە 13ی ئەیلولی 2018ی #شەڕڤان#ان لە ناوەندی #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، شەڕڤانان دوێنێ لە ناوەندی عەفرین 3 چالاکیی جیاجیان ئەنجامداوە.
ئاماژ بەوەشکراوە، لە نێوان گەڕەکانی ترند و مەقلای لە دژی سوپا و چەتەکانی تورکی داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدراوە. بەهۆی ئەو چالاکییەوە 2 چەتەی ئەحرار شام، کە یەکێکیان ناوی موستەفا محەمەد عەلی-یە کوژراون و 3 سەربازی سوپای تورکی داگیرکەریش برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستەیەک لە شەڕڤانانی یەپەگە لە گەڕەکی ترند لە دژی گروپێک چەتە کە ناوی خۆیان کردووە بە پۆلیسی سەربازی چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژراون و 4 چەتەی تریش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو ڕۆژەدا شەڕڤانان لە ناوەندی عەفرین چالاکییەکی تریان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەشدا 2 چەتە بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان کوردی و فەهەد دەروێش کوژراون.[1]
#14-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,716 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!