بەهۆی نەبووی هۆشیاری ژینگەیی و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕووباری
چۆمانچۆمان پیس بووە، ئەو پیسبوونەش مەترسی بۆسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا و ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
ڕووباری چۆمان، گەورەتیرن ڕووباری ناوچەی باڵەکایەتییە لە سنووری پارێزگای
هەولێرهەولێر، کە سەرچاوەی ئاوی ڕووبارەکە، لە ئاوی باراناو و توانەوەی بەفری شاخەکان و ئاوی کانییەکان پێکدێت.
ئەم ڕووبارە بەتەنیشت شارۆچکەی چۆمان-دا، دەڕوات و دەڕژێتە ڕووباری زێی گەورەوە، دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ڕووباری چۆمان بەلایاندا تێپەڕ دەبێت سود لە ئاوی ڕووبارەکە وەردەگرن بۆخواردنەوە و کشتوکاڵ، هەروەها ئەم ڕووبارە سەرچاوەیەکیشە بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە.
لە ئێستادا ڕووباری چۆمان پیس بووە، ئەوەش بەهۆی بوونی کۆمەڵێک بەنزینخانە و جێگای کڕین و فرۆشتنی گازوایل لە نزیک ڕووبارەکە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ناو ڕووبارەکە، ئەوەش مەترسی لەسەر ژینگەی ناوچەکە و ژیانی هاولاتیان دروستکردووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,669 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!