بەکر سدقی گیانی نەتەوەیی و ڕەوتی ڕوداوەکان
عەزیز یاوەر
لە عەرەبیەوە: حەسەن یاسین و عوسمان حەمە ڕەشید گوورون[1]
ئەوەی قەڵەمی هەندێ لەمێژوونووسانی نەتەوەپەروەری توندڕه و لەبارەی بەکر سدقییەوە نووسیویانه، ناوەڕۆکەکەی جیاواز دەبوو، ئەگەر بەکر سدقی مەیلی کوردبوونی نەبوایه و خۆی پێوەگرێنەدایە، ڕەنگە ئەوەی ئەمڕۆ دەیخوێنینەوە، پێچەوانە بوایە. ئەوەی جێیداخە ئاسەوارەکانی ئەم بیروباوەڕانەی دژبەکوردبوونی بەکر سدقین هەر لەسنووری ئه و کەسانەدا نەماوەتەوە، بەڵکو لەسنوری ئەوان تێپەڕیوه و گەیشتۆتە هەندێ لەمێژوونووسانی کوردیش، ئیدی بەخراپ کاریتێکردوون پاش ئەوەی لەنێو هەمان بازنەدا گیریکردوون، وایان لێهاتووە هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە کە قەڵەمەکانی دژ بە بەکر سدقی نووسیویانە، ئەگەرچی نەشیانتوانیوە بەڵگە بێننەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئه و تۆمەتانەی بۆی هەڵبەستراون. لەدووتوێی ئەم هاوکێشە شێوێنراوەدا، ئەگەر یەکێک بیەوێ بەبێ لایەنداری توێژینەوە بکات و کنە بکات، چەندین پارادۆکسی بۆ دەردەکەوێ، ئەوەیش ئەوەیە کە وێنەی ڕاستەقینە و درەوشاوەی بەکر سدقی لەنێو خودی ئه و وێنە شێوێنراوەی ئه و قەڵەمانە نەخشاندوویانە دەردەکەوێ و کە لێیڕادەمێنیت و لە ئامانج و بۆچوونەکانی ورددەبێتەوە وردەکارییەکانی بەڕوونی ڕەنگدەدەنەوە. شتێکی سەیر نییە کە بەکر سدقی نەبێتە مایەی خۆشەویستیی زۆرینەی هاوڕێ ئەفسەرە نەتەوەییە توندڕەوەکانی، بەڵکو سەیر ئەوەیه کە مەسەلەکە پێچەوانەی ئەمە بێت. هۆیەکەش ئەوەیە ئەمانە نەیانتوانیوە شان لەشانی بدەن لە ئازایەتی و بەهێزیی کەسایەتییەکەی و بەهرەی سەربازی و سەرکردایەتییەکەی کە لەزۆر بۆنه و ڕووداوو لە کودەتاکەشی، کە بەکودەتای بەکر سدقی بەناوبانگە، نیشانیداوە، سەرەڕای ناسنامە کوردییەکەی کە هەندێک بەردەوام پێیقەڵس دەبوون.
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: بەکر سدقی گیانی نەتەوەیی و ڕەوتی ڕوداوەکان
1,001 جارا هاتیە دابەزاندن
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,327 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!