هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی #زاخۆ# دەستگیرکردنی 120 کەسی لە هەردوو ڕەگەز لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی زاخۆ ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا 120 کەس لەسەر لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، زۆربەیان خەڵکی دەڤەرەکەن، خەڵکی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژە بۆئەوە دەکات بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیرکراون گەنجن، بە گشتی تەمەنیان دەگاتە نێوان 17 65 ساڵی، هەردوو ڕەگەزیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەن.
زۆربەی کەسەکان لەسەر مادەی هێرۆیین دەستگیرکراون، کە مادەیەکی مەترسیدارە لە جیهاندا. هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەشڵێت بەکارهێنانی و بازرگانیکردن پێی لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە، ئەو مادەیەش لە دەرەوەی سنووری کوردستان دێتە نێو هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەبڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەرسەرداگرتووە، هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە زاخۆ دەڵێت بڕەکان و حاڵەتەکان جۆراوجۆرن، هەر جارەو بڕێک دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام بەگشتی دیارنییە.[1]
#22-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,727 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!