ئامادەکردنی:
زریان سەرچناریزریان سەرچناری
سلێمانی 2018
زریان سەرچناری (1975 - ؟)
بۆ ئاسۆ
کە من ئێستا لە تۆ دوورم، شین و گریان نەکەم چ بکەم؟
لە تاوی تۆ قوڕی سەربان بە بان سەردا نەکەم چ بکەم؟ (1)
(1) قوڕی سەربان: سەقفی خانووی جاران زۆربەیان گڵەبان بوون، کاتی باران کە تەڕ بوون، بووە بە قووڕ.
.....
(ڕازگەی یاران) تێهەڵکێشی (بارگەی یاران) ی هێمن
دەستی قەدەر گیری کردووم لە هەندەران من چبکەم؟
لێم حەرامە گەڕانەوە بۆ کوردستان من چبکەم؟
چاوبەگریانم لە دووری کۆڕی یاران من چبکەم؟
(دێت و ڕادەبرێ وەکوو سەروی ڕەوان من چبکەم؟
کە بەقوربانی نەکەم ڕووحی ڕەوان من چبکەم؟)
ئێستا خۆشەویستی بەڕاست، هەر نەماوە سەد ئەفسووس
هەمووی بووەتە خەڵەتان و بەدفەڕی و زمانی لووس
زمان لەنگە کە وەسفی کات بۆی دەنووسم بە پێنوس
(
قەدی ئەو شۆخە وەکوو دووخ و خەدەنگە ئەفسووس
پشتەکەم کۆمە وەکوو ماڵی کەوان من چبکەم؟)
هەرچەند لێرە وەکوو دیلم هەردوودەست و پێ بەستراو
هەر به و هیوایەم کە جارێ دی بتانبینم بەچاو
وەکو مردوی گۆڕنشینم، دەژیم تەنیا من بەناو
(
تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو
جوانە زۆرجوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چبکەم؟)
لە دوریتان لێم حەرامە خواردنەوە و خواردن و خەوم
بومە ڕموزنان، بمبینن هەرگیز ناڵێن کە ئەوم
کەس نییە هانای بۆ بەرم، دەستم بگرێ نەکەوم
(
زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم
دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چبکەم؟)
ئیتر چۆن وەک خۆی بمێنێ ڕەنگ و ڕوو و شێوە و لەونم
بە شەو خەو بینینە و بە ڕۆژ خەریک تەفسیری خەونم
کووڕ و کوێر و سەر بێتوکم، وەک هاوتەمەنی کەونم
(
ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم
کاتی ئاویلکە دەگەڵ زیندە خەوان من چبکەم؟)
زۆر دەمێکە پەرێشانم، ئاﮪ و نرکە و ناڵەم دێ
بەڵام من نازانم کەنگێ مردن بۆ ئەم ماڵەم دێ
ئیتر کۆتایی بەم ژینە نالەبار و تاڵەم دێ
(
شه و هەتا ڕۆژێ لە بەرئێشی لەشم ناڵەم دێ
دێتە گوێم دەنگی گەلۆ و نیوەشەوان من چبکەم؟)
بومەتە جێی تانە و تەشەر کەسانێکی بەدکاران
دەڵێن ئەم کابرا نەماوە کوڕەکەی جاری جاران
چۆن من شێت نەبم و بەسەرخۆدا نەدەم بەرد و داران
(
بارگەیان تێکەوە پێچا و بەڕێ بوون یاران
لە دنێ وابە تەنێ پاشی ئەوان من چبکەم؟)
پێشینان وتیان ئەم ژینە بێ وەفایە و بێ فەڕە
وەکو باراشێ دەتهاڕێ هاواریش کەیت، ئەو کەڕە
خۆزگەم بە سەردەمی لاویم نەکوو جارێک سەد کەڕە
(
ژیانی من ئێستە وەکوو خۆری دەمی زەردە پەڕە
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان من چبکەم؟)
لەولاتر چن ئەو کەسانەی کەبێ کەڵک و نابووتن
ڕەحمەتی خوا لەو کەسانەش لە ڕێی ئەدەبدا سووتن
جێگەیان ناو دڵ و گیانە زێڕی هەژدە و یاقووتن
(
(سروە) هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن
باخەوانی گەرەکە تازە جەوان من چبکەم؟)
دەردی دوری دەردی دوری کوشتمی، دڵ ورد بوو
چارەنووس! بۆچ وات لێکردم من گوناهی چم کرد بوو؟
(هێمن) یش هۆی غەریبی بوو کە بە دەردی دڵ مرد بوو
(
ئاو نەبوو ئەو دەمی (هێمن) مەلەوانی کورد بوو
ئاو شوکر زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چبکەم؟)
[1]