یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری کوردستانە، لە ساڵی 1994 دامەزراوە.
یانەکە لە خولی ئەستێرەکانیی ئێراق یاری دەکات، و ناوەندەکەی لە شاری #سلێمانی#یە.
ساڵی 2021 بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی بگاتە خولی ئەستێرەکانیی ئێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی خولی پلە یەکەکانی ئێراق لە یانەی جنسییەی بردەوە بە گۆڵیکی بێ بەرانبەر.
لە وەرزی 2021-2022 دەبێتە یەکێک لە یانە نایابەکانی ئێراق. یانەی نەورۆز دووەم یانەی شاری سلێمانییە کە بەشداری خولی نایابی ئێراقی کردبێت، و یەکێکە لە چوار یانە کوردییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئێراق.
یانەی وەرزشیی نەورۆز لە ساڵی 2008 لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو یانەی ئەزمەڕ و کەمال سەلیم دامەزرا، کە پێشتر لە ساڵی 1994 دامەزراون و ئێستا یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی کوردستان و ئێراق.
لە مانگی یەکی ساڵی 2021، لاھور تاڵەبانی سەرۆکی یانەکە بەردی بناغەی یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆزی لە شاری سلێمانی دانا. یاریگا نوێیەکە توانای ھەیە 14٫500 ھاندەر لەخۆ بگرێت و درووستکردنی 12 ملیۆن دۆلاری تێچووە.[1]
دەستکەوتەکان
خولی نایابی ئێراق
براوەی وەرزی 2020-2021
خولی نایابی کوردستان
براوەی وەرزی 2019-2020
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,695 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!