مخابن، ئەمڕۆ شەممە، 16/02/2019 لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە شاری بۆن، گیانی پاکی پڕۆفیسۆر د.#کەمال مەزهەر# چووە بەر دلۆڤانی خودا... ئەفسوس بیرمەندێک تەمەن ڕێگەی نەدا زیاتر شەن و کەوی هەقی مێژوویی گەلی کورد لە نەیارانی کورد ئاشکرا بکات...گیانت شاد پیاوە جوانەکە، بۆ زانیاریتان، د.کەمال مەزهەر سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکانی بەدرخانبوو (سلێمانی 2004 و2005 دهۆک و 2006هەولێر و2010 واشنتن، 2013امریکا...مێژوونوس وتوێژەر و بیرمەندی کوردستانی (پ.د.کەمال مەزهەر) لە بوارەکانی مێژوو، ڕۆژنامەگەری و کۆڕی زانیاری کورد و دۆزینەوەی سەدان بەڵگەنامەی مێژوویی لە سەر کورد ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و لەبەرهەمەکانی ڕەنگی داوەتەوە، خوالێخۆشبوو لەساڵی 1933 لەشارۆچکەی ئاغجەلەر لەدایکبووە، لەساڵی 1959 بکالۆریۆسی بەپلەی نایاب لەزانکۆی بەغدا وەرگرتووە، ساڵی 1963 دکتۆرای مێژووی لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی سەربە ئەکادیمایی زانستەکانی سۆڤیەت وەرگرتووە، وساڵی 1969 دکتۆرای ناوکی وەرگرتووە کەبەرزترین پلەی زانستی سۆڤیەتی بوو، دوای ئەوە گەڕاوەتەوە عێراق وبۆتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا کۆلێژی ئاداب بەشی مێژوو، ماوەی چەند ساڵێک لەلەندەن بووە، خەریکی کۆکردنەوەی دێکۆمێنتەکان بووە، بۆ هەمان مەبەست سەردانی لەکتێبخانەکانی ئەوروپا کەتایبەت بوون بەکورد کردووە، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەستم کەوتووە، د.کەمال مەزهەر بیرەوەرییەکانی بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسیووە، ئێستا لای شەهلاخانی هاوسەرێتیی...
بەناوی ئەکادیمیای بەدرخان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی شەهلاخان هاوسەری ڕەوانشاد د.کەمال مەزهەردەکەین، کە ئەوە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت...
حەمید بەدرخان
ل.ئەکادیمیای بەدرخان
#16-02-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,408 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!