بەمۆ عەبدولعەزيز حەمەعەلی لە 11-07-1987، لە گەڕەکی هەوارەبەرزە لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەوارەبەرزە تەواو کردووە و ناوەندی و ئامادەیی لە بەختیاری، دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەوسایە لە ساڵی 2010-2011 بەشی زمانی ئینگلیزی.
لە سلێمانی دادەنیشێت و لە ڕێکەوتی 20/06/2014 وە هاوسەردارە، یەک منداڵی هەیە بە ناوی (یاد).
لە ساڵی 2012 ەوە کاری وەرگێڕانی یاسایی دەکات و هەمان ساڵ بە مامۆستا دامەزراوە.
لە ساڵی 2014 ەوە وەک وەرگێڕی ئازاد کاردەکات لە زمانەکانی ئینگلیزی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە، جاروبار زمانی عەرەبیش وەردەگێڕێت.
تاکو ئێستا (2019) چوار کتێبی لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی:
1-یاساکانی ژیان
2-یاساکانی کار
3-مانگای مۆر
4-سەرکەوتووانە بیر بکەوە سەرکەوتووانە ڕەفتار بکە
وە لە ساڵی 2016 ەوە ئەندامی خۆبەخشی ڕێکخراوی (translators without borders) ە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,763 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!