#سەروەر عەبدولڕەحمان عومە#ڕ
حزبی شیوعیی عێراق و مەسەلەی کورد (1934 1975)، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە بۆ یەکەمجار، کە لێکۆڵینەوەیەکی لەم جۆرە وەک تێزی دکتۆرا پێشکەش بکرێت و بەشێوەیەکی زانستیانە ڕەوشی خەباتی (حشع) لە کوردستاندا شیبکرێتەوە و لەو ماوەیەدا 1934-1975 هەڵوێستەکانی دەرهەق بە کورد بخرێتە ڕوو و جۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵ جوڵانەوەی ڕزگاری خوازی کوردیدا دیاری بکرێت. ئەم کتێبە لە چوار بەش و هەر بەشەش لە چەند باسێک پێکهاتووە لە چوارچێوەی 628 لاپەڕەی قەبارە گەورەدا. دروستبوونی حزبی شیوعیی عێراق، گروپی بۆ پێشەوە، کۆمەڵی الشرارە، ڕێکخراوی یەکێتی تێکۆشین، دەستەی عێراقییەکان، حزبی شیوعیی و مافە نەتەوایەتییەکانی کورد 1945-1958، حزبی شیوعیی و دەسەڵاتی عبدولکەریم قاسم، هەڵوێستیان بەرامبەر شۆڕشی ئەیلول 1961-1970 وە بەرامبەر هەرەسی شۆڕشی ئەیلول 1975....هتد. لەگەڵ کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت و وێنە.
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,820 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!