ساڵی تازە لە هەموو کوردستانييان پيرۆز بێت، هيوای ساڵێکی پڕ لە کامەرانی و سەرکەوتن بۆ هەمووان، بۆ جيهان و مرۆڤايەتی بەگشتی دەخوازم. پيرۆزباييەکی تايبەت لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهيدان و لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، بە ڕێز و شکۆوە يادی هەموو ئه و ئازيزانە دەکەينەوە کە گيانی خۆيان بە کوردستان و بە ئازادی بەخشی. هيوای سەقامگيری و چارەسەرکردنی کێشە و کۆتاييهاتنی قەيران و ئاڵۆزييەکان بۆ عێراق و ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو گەلی کوردستان، ناوچەکە و جيهان دەخوازم.
کوردستانييانی خۆشەويست،
عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕن، ڕووداو و پێهشاتەکان کاريگەرييان لەسەر هەرێمی کوردستانيش هەيە. ئێمە بە يەکڕيزی و تەبايی و يەکهەڵوێستی، دەتوانين ڕووبەڕووی هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان ببينەوە و پێکەوە بگەينە کەناری ئارامی. لەم پێناوەدا لەگەڵ هەموو لايەن و پێکهاتە کوردستانييەکان له هەوڵەکانمان بۆ يەکڕيزی و تەبايی بەردەوام دەبين. ئێمە بە ئومێد و گەشبينييەوە لە ئایندەیەکی گەشتر دەڕوانین.
لەسەر ئاستی عێراقيش وەک هەميشە هاوکار دەبين و لايەنه عێراقييەکان هان دەدەين کە هەمووان پێکەوە ئەرک و بەرپرسياريەتيی هاوبەشی خۆيان بەرامبەر بە وڵات جێبەجێ بکەن و هەموو کێشەکان بە ديالۆگ و لێکگەيشتن لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەن. داوا لە هاوپەيمانيی نێودەوڵەتيش دەکەين بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تيرۆر، لە پشتگيری و هاوکاريکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بن.
کوردستانييانی خۆشەويست، هەموو پێکهاتە ئايينی و نەتەوەييەکانی کوردستان دڵنيا دەکەينەوە کە کوردستان وەک هەميشە وڵاتی ماف و ئازادييەکان بۆ هەمووان و لانکەی ئارامی سەقامگيری و پێکەوەژيان و لێبوردەيی و فرەيی و تەبايی و يەکترقبووڵکردن دەمێنتەوە و هەموومان پێکەوە لەم پێناوەدا کار دەکەين و ئه و بنەما و کولتوورە جوانە دەپارێزين و بەرگرييان لێ دەکەين.
ساڵی تازە لە ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، لە هەموو لايەک پيرۆز بێت، هەر لە خۆشی و کامەرانيدا بن.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#31-12-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,605 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!