کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,209
وێنە
  124,600
پەرتوک PDF
  22,129
فایلێن پەیوەندیدار
  126,863
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە
پول: بەلگەنامە
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە
ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە
بە دروشمی ' بە یەکێتی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەرەو پێشەوە دەبەین و سوریایەکی دیموکرات دروست دەکەین' 8مین کۆنگرەمان لە 24 و 25ی شوباتی 2020دا بە بەشداری 650 ئەندام، میوانانی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پارتە سیاسیەکان، نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکان، تەڤدەم، مەسەدە، #قەسەدە#، ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرەی ستار ئەنجامدرا. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دوای هاوسەرۆکی پەیەدە بەڕێز ئایشە حسۆ و بەڕیز شاهۆز حەسەن قسەیان کرد و دواتر نامەی پیرۆزبایی خوێندرانەوە. هەروەها ڕاپۆرتی هاوسەرۆکایەتی، ئەنجومەنی گشتی حزب و ئەنجومەنی ژنان خوێندرایەوە و دواتر ڕەوشی ئێستا و ڕۆڵی گرنگی پەیەدە لە قۆناغەکاندا شیکرایەوە.
ئەندامانی کۆنگرەکە ڕایانگەیاند، 8مین کۆنگرەی یەپەدە لەم دۆخە هەستیار و مێژووییەدا زۆر گرنگە و ئەم کۆنگرەیە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ ڕێگای ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و گارانتی مافەکان کە پەیەدە تێیایدا خاوەن زۆرترین ڕەنج و هەوڵدانە.
قەیرانی سوریا بە چ شێوەیەک چارەسەردەکرێت؟
ئەندامانی کۆنگرەکەدا پشتڕاستیان کردەوە کە ساڵە دوور و درێژەکانی ئاڵۆزی سوریا جارێکیتر دەری خست کە دۆزی سەرەکی لە سوریا، نەبوونی سیستمی دیموکراتە و دەوڵەت نەتەوە ناتوانێت ببێتە چارەسەری بۆ دۆزی گەلانی ئێمە. بۆیە پێویستی گەلی سوریا بە سیستمێکی دیموکراتیکی نەناوەندی هەیە کە مافەلانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر بکات و هەروەها مافی هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان لە سوریا گارانتی بکرێت. چارەسەریەکی بناغەیی بۆ کێشەکانی سوریا بێ بەشداریکردنی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە خەباتی دانوستان و کۆمیتەی دەستووردا نادۆزرێتەوە. هەروەها بەردەوامیدان بە سیاسەتی پشتگوێخستن ئاڵۆزی و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە و چارەسەری دیالۆگ، دانوستانە. ئێمە وەک پەیەدە ئامادەین لەگەڵ حکومەتی سوریا دەست بە دیالۆگ و دانوستان بکەین.
لە لایەکی ترەوە پێویستی بە ڕێکخستنێکی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی دیموکراتیک و سەربەخۆ و دوور لە ئەجندای هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و پارتەکەمان بە پێشەنگایەتی ئەم ڕۆڵە هەڵدەستێت.
لە کۆنگرەکەدا بە شێوەیەکی سەرەکی باسی ئەم بابەتانە کرا: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەباتی سەپاندنی واتای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ئەنجامدەدات، هەروەها بە هەموو هێزەکەی پارتەکەمان هاوکاری بەرەوپێشەوەبردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کە نمونەی ڕەتکردنی پارچەکردن، بەدەستهێنانی مافی هەموو پێکهاتەکان و چارەسەری هەموو کێشەکانی سوریایە دەکات.
هێرشی داگیرکەران
لە کۆنگرەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە تا ئێستاش #داعش# مەترسی هەیە و تێکۆشانی دژی داعش گرنگە. پەیەدە هەوڵەکانی بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پێدەدات، لەبەرئەوەی تاوانیان ئەنجامداوە و پێویستە لێرە دادگاییبکرێن. لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تاوانی مرۆڤایەتی و گوڕینی دیمۆگرافی ئەنجامدەدەن وەک بەردەوامی داعش و مەترسی سەرەکی لەسەر ئارامی هەرێمەکەمان دادەنێن. هەروەها ئاماژە بە قەسەدە، #یەپەگە# و #یەپەژە# کرا کە گەرەنتی هەبوون و مافەکانی ئێمەیە وەک پێکهاتەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆیە هاوکاریکردنی ئەو هێزانە لە لایەن مادی و مەعنەویە دەبێتە هۆی پەیوەندی سەرەکی دواڕۆژ بە پێی پارتەکەمان و ڕزگارکردنی هەرێمەکان کەلە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان و ئەوەش ئامانجی سەرەکی کارەکانمانە.
تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، ناوچەکە ئارام نابێت
لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە دۆزی کورد کرا کە دۆزێکی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ کورد ئارامی لە هەرێمەکە جێگیر نابێت. بۆیە ئەنجامدانی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانی پێویستی ئەم قۆناغەیە، وەک پارتی ئێمەش هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە مێژوویی و ستراتیژییە دەدەین. هەروەها پشتڕاستکرایەوە کە بە دیالۆگی نیشتمانی کە هەموو پارتیە کوردیەکان بەشدار ببن، بە تایبەتی ئەنەکەسە بێ مەرج و ڕێگری ئامادە بێت. لە لایەکی ترەوە پەیوەندیەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە وەک عەرەب، سوریانی، ئاشوری، تورکمەن، ئەرمەن، چەرکەز و چەجەن گرنگیەکی ستراتیژیە، ئێمەش وەک پارتی هەوڵەکانمان بۆ پەیوەیدنیەکانی بە پێی میتۆدی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامی پێدەدەین.
'پێویستە گەنجان ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن'
ئەندامان کە بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد، ڕایانگەیاند بەردەوامیدان بە میتۆدی سیاسەتی هێڵی سێیەمین و پێشکەوتنی پەیوەندی و ڕێککەوتنەکان کە لە خزمەتی گارانتی و مافەکانی گەلی ئێمە، پێکهاتەکانی هەرێمەکە و پاراستنی یەکێتی خاکی سوریایە، گرنگە.. هەروەها ڕۆلی ژنان لە ناو پەیەدەدا بۆ یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە جێگایەکی پیرۆزی هەیە. لە لایەکی ترەوە ڕزگارکردنی پیاوان و ژنان لە تێگەیشتنی جنسی بۆئەوەی خێزانێکی دیموکراتی بەرهەم بێت و پشتگیری پارتەکەمان لە شۆرشی ژنان و سەپاندنی شۆرشی کۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت و دەستکەوتی گرنگن کە پێویستە بەردەوامی پێبدرێت.
لەبارەی ڕۆلی گەنجان، پەیەدە لەم بڕوایەدایە پێویستە گەنجانی نیشتمانی ئازاد و زانا دروست بکرێن، هەروەها بەرپرسیاری گرنگ لە قۆناغی داهاتوودا، ئەکتیفکردنی ڕۆڵی گەنجان لە پێکهێنانی کۆمەڵگا و داهاتوودا دەبێت.
لە کۆتاییدا باسی ڕۆڵی پارتەکەمان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو، زانا و ئازاد کرا، لەسەر ئەم بناغەیە کە هیچ کەسێک لە دەرەوەی ڕێکخستن نەمێنێت. لەبەرئەوەی کۆمەڵگای ڕێکخستنکراو کە خاوەن زانایەتی مێژوویی و سیاسی بێت دەتوانێت ناسنامە، خال و بەهاکانمان بپارێزێت. لەبەرئەوەی پارتەکەمان، پارتی شەهیدانە، وابەستەبوون بە بەهای شەهیدان ئەرکێکی ژیانیە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخریت. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەڕێز عایشە حسۆ و بەڕیز ئەنوەر موسڵیم وەک هاوسەرۆکی پارتەکەمان هەڵبژیردران و هەروەها 90 ئەندام بۆ ئەنجومەنی گشتی پارتەکەمان و دەستەی دیسیپلین هەڵبژێردران.[1]
#26-02-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,752 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 26-02-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-02-2020 (6 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 26-02-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 26-02-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,752 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!