کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  588,312
وێنە
  124,853
پەرتوک PDF
  22,144
فایلێن پەیوەندیدار
  127,683
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,174
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,074
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,800
عربي - Arabic 
44,545
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,968
فارسی - Farsi 
16,145
English - English 
8,555
Türkçe - Turkish 
3,848
Deutsch - German 
2,043
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,281
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
52
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
633
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
868
شەهیدان 
2,752
کۆمکوژی 
7,256
بەلگەنامە 
76
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
166
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,651
PDF 
34,823
MP4 
4,100
IMG 
236,110
∑   رێژە 
276,684
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە
پول: بەلگەنامە
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی 29مین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی ڕانیە
لەکاتێکدا یادی 29ساڵەی ڕاپەرینی 5ی ئازاری 1991ی باشوری کوردستان دەکەینەوە کە لە دەروازەی ڕاپەرین لەشاری #ڕانیە#وە بڵێسەیدا و هەموو باشووری کوردستانی گرتەوە لەماوەیەکی کورتدا دەسەڵاتی دیکتاتۆری و ڕەشەکوژی بەعسی ڕاماڵی و داموو دەزگا سەرکوتکەرە ئەمنی و سەربازیەکانی ئەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرە لەلایەن گەلەوە دەستیان بەسەرداگیرا و لەناو چوون، ئەو سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە گۆرانکاری و دەرفەتی مەزن و بایەخداری بەدوای خۆی داهێنا، بێگومان ڕژێمەکەی سەدام لە شەری کەنداودا بەتەواوی گۆشەگیر و گەمارۆ دراوبوو، لەلایەن هێزی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەهۆی سیاسەتە شەرنگێزیەکانی ڕووبەڕووی شکست و داروخانێکی گەورەی سەربازی و ئابووری ببۆوە ئەوەش بوە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ڕزگاربوونی گەلی کورد لەستەم و زۆرداری و کۆمەڵکوژی و سیاسەتی شۆڤینیزمانەی ڕژێمی دکتاتۆری بەعس کە بۆماوەی 35 ساڵ بوو بە کوشتن و لەسێدارەدان و ڕاگواستن و تەعریب و کۆمەڵکوژکردن بە دڕندانەترین شێوە خۆی بەسەر گەلی کورد و گەلانی عێراقدا سەپاندبوو.
ڕاپەرین سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێنایە کایەوە لە تێکۆشانی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورددا زەمینەی دەرەکی و ناوخۆیی گونجاوی ڕەخساند بۆ سەرخستن و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد، مەخابن جۆش وخرۆشی ئەو سەرکەوتنانەی گەل هەر زوو کەوتە بەر زەبری دەسەڵاتخوازی و تاڵانکاری و دابەشکاری ناوچەگەری حیزبە دەست ڕۆیشتوەکان و لەسەر حسابی ڕەنجی گەل و خوێنی شەهیدەکان مۆڵبوون، ئیدی ساڵ لە دوای ساڵ دەسکەوتەکانی ڕاپەرینیان لەباربرد و گەلیان لەئامانجەکانی دوورخستەوە زۆری نەخایاند ڕێبەرایەتی ڕاپەرین لەدەستی گەل دەرخرا و کەوتە دەستی ئەو حیزب و کەسانەی کە لەشاخەکانی کوردستانیش مێژوویەکی پر لە شەرو یەکترکوشتن و ڕاوەدونانی یەکتریدا هەبوو، کورە ئازاو فیداکارەکانیان دەکردنە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان، ئەوە بوو هەرزوو لەبەر هەڵپەیان بۆ دەسەڵات کەوتنە ململانیی یەکتری و تاڵانکردنی سامانی گشتی و ڕاکێشانی هێزی داگیرکەران بۆ سەرخاکی کورردستان و دەرئەنجام شەری ناوەخۆ و شەری شۆرشگێران و تێکۆشەرانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیشی بەدواداهات.
لەئێستاشدا دوای چەندین ساڵ لەحوکمرانی و هاتنە کایەیی ڕووداو و گۆرانکاری کاریگەر لەناوچەکەدا تا دەگاتە ڕۆژی ئەمرۆ باشوری کوردستان نەبۆتە خاوەن دامەزراوەی نیشتیمانی و نەتەوەیی کە جێی باوەری گەل بێت، دامەزراوەی پەرلەمان پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە بەهۆی ناپاکی و دەستتێوەردانی حیزبی بێ ڕۆڵ کراون، دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بە پێچەوانەی ئامانجەکانی ڕاپەرین بە سیاسەتێکی نادیموکراتی و وابەستە بەداگیرکەران بەردەوامیان بە قۆرخکاری دەسەڵات و گەندەڵی و تاڵانی سامانی گشتیدا و بە شێوازی توند و تیژ و نادیموکراتیانە ڕووبەرووی نارەزایەتی و داخوازییەکانی کۆمەڵگا بووونەوە، ئەوعەقڵیەتە دەسەڵاتدار و بەرژەوەندیخوازە، باشوری کوردستانی ڕووبەروی بێ هیوایی و قەدەری نادیار کردۆتەوە، ڕووداوە لەبیرنەکراوەکانی شەری ناوخۆ و پێش سوپای داگیرکەران کەوتن و جێهێشتنی ئێزیدیەکان بە بێ پاراستن بۆ درندەکان و کۆمەڵکوژکردنیان لەلایەن #داعش#ەوە، بەهەدەردانی خوێنی هەزاران پێشمەرگەی شەهید و لەدەستدانی #کەرکووک# و نیوەی خاکی کوردستان و ئاواڵاکردنی سنوورەکان بەرووی سوپای داگیرکەران و تەراتێنی ئازادانە بۆ دەزگا سیخوری وهەواڵگریەکان، لەو لاشەوە پەرەگرتن بڵاوبوونەوەی مەترسیداری مادەی هۆشبەر لەناو گەنجان وبێکاری هەژاری و دەیان دەردی تر بەرۆکی خەڵکی گرتووە بووەتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاو و دابرینی تاک و کۆمەڵگا لە بەهاو ڕەنج وکلتوری ڕەسەنی خۆی.
لەم بۆنە مێژوویەدا کە لەئەنجامی یەکگرتووی هێزو ئیرادەی گەلدا ڕاپەرینی تیادا سەرکەوت بەردەوام ئەو ڕوحیەتەی تیادا زیندووە، سەلمێنەری ئەوەیە گەلی باشوری کوردستان دەست بەرداری ئەو ڕاپەرینە نەبووە و نابێت هەڵوێستە نەتەوەیی و پشتیوانیەکانی لە خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و تیرۆرستە هاوپەیمانەکانی و ڕاپەرینی شیلادزیێ دژی داگیرکاری سوپای تورک و چالاکیە جەماوەری دیموکراتیەکان لە باشوری کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتیوانی لە هێزی گەریلا و بانگەوازیەکانی بۆ یەکێتی نەتەوەیی نارەزایەتیە بەردەوامەکانی بۆ ئازادی ودادپەروەری سەرچاوەکەی ووزە و ڕۆحیەتی یەکگرتوانەی ڕاپەینە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەو گەلە هێز و توانای ئەوەی هەیە ڕووبەرووی کیشە و قەیرانەکان ببێتەوە و سەرکەوتنیش مسۆگەر بکات، بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پابەندبوونی خۆمان بە ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ڕێباز و ئامانجی ئەوان درێژە بەتێکۆشان ئەدەیین لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ژنان و گەنجان، کەسانی ئازادیخواز دەکەین بە ڕۆحیەتی ڕاپەرینێکی نەتەوەیی و دیموکراتیانەوە خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گروپ و دەستەکاندا ڕێک بخەن و بە ڕێبازو هزرێکی نوێوە پەرە بە تێکۆشانی دێموکراتیانە بدەن مسۆگەرە سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دێنێت گەلی ئێمەش هەر شایەنی سەرفرازی و سەرکەوتنە.
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و سەرجەم گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی سەرکەوتوو بێت خەباتی دیموکراتیانە و ئازدی خوازانەی گەلی کورد.
دەستەی بەڕێوەبەری #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#
#05-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,926 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-03-2020 (6 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 05-03-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 05-03-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,926 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.593 چرکە!