د. دەشتی بۆستانی، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناوە و هۆشداری دەدات کە دەبێت لەنێوان چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان هاوسەنگی ڕابگیرێت، ئەگەرنا ڕێژەی مردن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زۆر زیاتر دەبێت لە ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا.
لە هەرێمی کوردستان 76 نەخۆشخانەی حکومی گەورە هەن، 36 نەخۆشخانە بۆ پشکنین و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکراون، کە تەنیا 4یان تازە درووستکراون، بەوەش 42%ی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆرۆنا تەرخانکراون و بەشەکانی دیکەیان پەکیان کەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندرووستی داوایانکردووە، بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر نەخۆشخانەکان دەوامی بنکەکانی تەندرووستی بکرێتە 100%، بەتایبەتی ئەو بنکانەی کە تایبەتن بە چاودێریی تووشبووانی شێرپەنجە، شەکرە، سیل، دڵ و گورچیلە.
جگە لە نەخۆشخانە حکومییەکان، ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 نەخۆشخانەی تایبەت هەن، کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بوونەتە چەقی چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دیکە و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە جۆراوجۆرەکان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,325 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!