سالی 1976 گوندی گەورەدێ، شارباژێڕ...
هونەرمەند زاهیر سدیق لە واڵی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: چیرۆکی وێنەکە گەڕانەوەی دەستەیەک پێشمەرگەیە لە یەکەم چالاکی شەری دەستەو یەخەی ناو شاری سلێمانی کاتێک بریندار دەکرێن و بە نهێنی مانگێک لە شاردا دەمێننەوەو شەوی بریندار بونەکەیان لە بینایەکی تەواو نەکراوی گەرەکی ئیسکان خۆیان دەشارنەوە و بە خوێنی جەستەیان نامەیەک دەنوسن بۆ مدیری ئەمنی سلێمانی و هەرەشەی دروستبونەوەی شۆڕش و پێشمەرگەی لێدەکەن.نامەکە بۆ ئەوە دەنوسن دەڵێن نەک لەناو ئەوبینایە پەلامار بدرێن و شەهید بکرێن. با هەمولایەک بزانن بناغەی قوربانیدان و دروستبونەوەی شۆرش چۆن بوو..! بەداخەوە کۆمەڵێک خۆیانکردوە بە خاوەنی سەروەرییەکان و کۆمەڵێکی کە بەناوی پێشمەرگەی دابراو و دانەبراو بونەتە میراتگری پێشمەرگە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,276 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!