نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی (120) تەختی تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن. لە ئابی 2007 لە گەڕەکی #قڕگە#ی شاری #سلێمانی# درووستکراوە.
(هیوا) بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زانستییەوە لەسەر ئاستی ئێراق و چارەسەر پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکات. ڕۆژانە (300) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن لەو ڕێژەیە نزیکەی نیوەیان (150) چارەسەری کیمیایی تایبەت بە نەخۆشییەکانیان وەردەگرن نەخۆشخانەی (هیوا) هاوکاربووە تاوەکوو سلێمانی بە پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە دابنرێت لە ئێراقدا بەو پێیەی پزیشکانی پسپۆڕی شارەکانی تری وەک هەولێر و کەرکووک و موسڵ و کەربەلا و کوت و بەغدا لە شاری سلێمانیدا بڕوانامەیان وەرگرتووە کە ژمارەیان لە 100 پزیشک زیاترە. لە ئێستادا نەخۆشخانەی (هیوا) لە هەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریەکانی بگەیەنێتە ئاستێکی گونجاو لە ستانداردی جیهانی، وێرای پشتیووانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای خێرخوازیشەوە بڕێک لە پێداویستییەکانی بۆ دابیندەکرێت
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 864 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!